بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

محەمەد حاجی مەحموود: ریفراندۆم گەشاوەترین خاڵی مێژووی کۆن و نوێی کوردە

محەمەد حاجی مەحموود: ریفراندۆم گەشاوەترین خاڵی مێژووی کۆن و نوێی کوردە
سیاسی
کوردستان ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان کاراکردنەوەی پەرلەمان

سەرۆکی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، رایگەیاند: ریفراندۆم گەشاوەترین خاڵی مێژووی کۆن و نوێی کوردە، دەبوو زووتر کورد ئەو کارەی کردبا. دەشڵێت: نابێت بێئومێد بین و هەر کە دەرفەت هەبوو پێویستە کار بۆ سەربەخۆیی بکەین.

هەینی، 25ـی ئەیلوولی 2026، محەمەد حاجی مەحموود، سەرۆکی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، لە بارەی کارکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم، تایبەت بەـی گوت: دەبوو لایەنەکان زیاتر رێزیان لە ئیدارەی خەڵکی کوردستان گرتبا و زووتر پەرلەمانیان کارا بکردبایەوە، چونکە لە رێگەی پەرلەمانەوە دەتوانین ئەو یاسایانەی بەغدا دژی کوردستان دەریدەکات، هەڵیوەشێنینەوە.

هاوکات ئاماژەی بەوە کرد، تەنیا پارتی و یەکێتی گرنگە رێککبکەون، ئەگەر ئەوان رێبککەون خێرا پەرلەمان کارا دەکرێتەوە.

سەرۆکی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، لە بارەی ریفراندۆمەوە رایگەیاند: ریفراندۆمی سەربەخۆیی گەشاوەترین خاڵی مێژووی کۆن و نوێی کوردە، دەبوو زووتر کورد ئەو کارەی کردبا.

گوتیشی: نابێت بێئومێد بین و هەر دەرفەت هەبوو پێویستە کار بۆ سەربەخۆیی بکەین، چونکە هیچ یاسا و ئایینێک نایسەپێنێت کە کورد هەتا هەتایە ژێردەستە بێت.

 
 
دیجیتاڵ میدیا ,
سەرچاوە: krd24.net — لە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان