بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

راوێژکاری رێبەری ئێران هەڕەشە لە فڕۆکەخانەکانی وڵاتانی دراوسێ دەکات

راوێژکاری رێبەری ئێران هەڕەشە لە فڕۆکەخانەکانی وڵاتانی دراوسێ دەکات
سیاسی
ئێران گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران گەشتەکان بۆ ئێران

محەمەد موخبر راوێژکاری رێبەری ئێران هەڕەشە لە کەرتی فڕۆکەوانی مەدەنی وڵاتانی ناوچەکە دەکات و دەڵێت "ئەگەر ئێران لە خزمەتگوزارییە ئاسمانییەکانی بێبەش بکرێت، وڵاتانی ناوچەکەش بێبەش دەبن".

محەمەد موخبیر راوێژکاری موجتەبا خامنەیی رێبەری ئێران، کە هاوکات ئەندامی ئەنجوومەنی بەژروەندییەکانی کۆماری ئیسلامییە، ئەمڕۆ هەینی 25ـی ئەیلوولی 2026، لە دوای هەڵوەشاندنەوەی تەواوی گەشتیە ئاسمانییەکانی نێوان فڕۆکەخانەکانی هەولێر و جەلال تاڵەبانی و پارێزگاکانی دیکەی عێراق بۆ ئێران، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بە زمانی هەڕەشە پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی "هەرچەندە کۆماری ئیسلامی سیاسەتێکی روونی هەیە، بەڵام هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتی دۆژمنکارانە لە یادەوەریی خەڵکی ئێران ناسڕێتەوە، یان دەبێت فڕین لە تەواوی ناوچەکە بۆ هەمووان ئازاد و کراوە بێت، یان بۆ هیچ لایەنێک".

هەروا موخبیر نووسیویەتی "ئەگەر فڕۆکەخانەکانی ئێران لە فڕین و خزمەتگوزارییەکان بێبەش بکرێن، هیچ وڵاتێکی ناوچەکە ئەم مافەی نابێت".

هاوکات سەرسەنگ مەموندی، بەڕێوەبەری هێڵی ئاسمانیی ماهانی ئێرانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ رایگەیاند"بڕیار بوو ئەمڕۆ گەشتێکمان لە تارانەوە بۆ هەولێر و بە پێچەوانەشەوە لە هەولێرەوە بۆ تاران هەبێت، بەڵام شەو پێیان راگەیاندین کە رێگەپێدراو نییە."

مەموندی گوتیشی "هەر بۆ ئەمڕۆ، گەشتی ئاسمانیی کۆمپانیاکەمان بۆ شاری سلێمانیش هەڵوەشایەوە."

دەربارەی هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکانیش، بەڕێوەبەری هێڵی ئاسمانیی ماهانی ئێرانی ئاشکرای کرد: "فڕۆکەخانەکان خۆیان کێشەیان لەگەڵ گەشتەکانماندا نییە، بەڵام کۆمپانیای دناتا (Dnata) و ژمارەیەک کۆمپانیای دیکە کارەکانیان لە فڕۆکەخانەکاندا ئەنجام نادەن."

کۆمپانیای ماهان هەفتانە سێ گەشتی چوونی و هاتنی بۆ هەرێمی کوردستان هەیە؛ رۆژانی سێشەممە و هەینی بۆ هەولێر و بە پێچەوانەشەوە بۆ تاران، هاوکات رۆژانی هەینیش گەشتی بۆ سلێمانی و بە پێچەوانەشەوە بۆ تاران هەیە.

لەلایەکی دیکەوە بەگوێرەی نووسراوێکی فەرمی و بەپەلەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف کە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەری وێستگەکان و هێڵە ئاسمانییەکان کراوە، هاتووە "پشتئەستوور بە رێنماییە فەرمییەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکان، بڕیار درا بە راگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان (هاتن و رۆیشتن) لە نێوان فڕۆکەخانەی نەجەف و کۆماری ئیسلامیی ئێران."

 

 
 
دیجیتاڵ میدیا ,
سەرچاوە: krd24.net — لە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان