بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان هۆشداری لە مایەپووچبوون دەدەن

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان هۆشداری لە مایەپووچبوون دەدەن
گشتی
کوردستان کێڵگە پەلەوەرییەکان

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێمی کوردستان داوادەکات، هاوردەکردنی مریشکی بەستوو بەتەواوی قەدەخەبکرێت.

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی کوردستان هۆشداری دەدات و رایدەگەیەنێت، کەرتی کێڵگە پەلەوەرییەکان لە هەرێمی کوردستان، کە یەکێکە لە پایە سەرەکییەکانی ئاسایشی خۆراک و سەرچاوەی بژێویی زیاتر لە 400 هەزار خێزان و هەزاران هەلی کارە؛ پاشەکشەیەکی مەترسیدار بەخۆیەوە دەبینێت و بەرەو مایەپووچبوون و لەناوچوونی تەواوەتی دەچێت، بەهۆی کەڵەکەبوونی کێشە هەڵپەسێردراوەکان. ئاماژەی بەوەشکردووە، ساڵانە هەرێمی کوردستان پێویستی بە 150 هەزار تۆن گۆشتی مریشک هەیە، لەکاتێکدا توانای بەرهەمهێنانی کێڵگە ناوخۆییەکان زیاترە لە 400 هەزار تۆن؛ سەرەڕای ئەم توانایە، کێڵگەکان کەوتوونەتە ژێر بارگرانی و زیانی دارایی زۆر قورسەوە. داواکارییەکانی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان خۆی لە چەند خاڵێکدا دەبینێتەوە لەوانە؛ ڕاگرتنی بەخشینی مۆڵەتی نوێ، قەدەخەکردنی هێنانی مریشکی بەستوو، پشتیوانیکردنی بەرهەمی ناوخۆیی، دابینکردنی بازاڕی شایستە، کۆنتڕۆڵکردنی نرخی ئالیک و هێلکە تروکاندن و کەمکردنەوەی باج.

 
 
سەردار حەسەن ,
سەرچاوە: krd24.net — لە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان