بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

قەتەر بۆ ناتانیاهۆ: قسەکردن لە هۆڵێکی نیمچە بەتاڵدا ئاستی پشتیوانی پەیامەکەت دەردەخات

قەتەر بۆ ناتانیاهۆ: قسەکردن لە هۆڵێکی نیمچە بەتاڵدا ئاستی پشتیوانی پەیامەکەت دەردەخات
سیاسی
جیهان قەتەر حەماس ئیسرائیل

جێگری سەرۆکی نوێنەرایەتیی دیپلۆماسیی قەتەر لە واشنتن وەڵامی گوتار و رەخنەکانی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی لە بەردەم کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دایەوە و رایگەیاند، پێشکەشکردنی گوتارەکەی لە بەردەم هۆڵێکی نیمچە چۆڵ و بەتاڵدا بە روونی ئاستی کزی پشتیوانییەکان بۆ پەیامەکەی نیشان دەدات.

هەینی 25ـی ئەیلوولی 2026، جێگری سەرۆکی نوێنەرایەتیی دیپلۆماسیی قەتەر، رایگەیاند، تۆمەتبارکردنی قەتەر لە لایەن ئیسرائیلەوە بە بەرپرسیارێتیی شکستە سیاسییەکان راستییەکان ناگۆڕێت. هەروەها روونیکردەوە ئەو هاوکارییە داراییە ئاشکرایەی قەتەر پێشکەشی زانکۆ ئەمریکییەکانی دەکات، بەشدارییەکی گەورەی لە بەڕێوەبردنی لقی ئەو زانکۆیانە لە شاری پەروەردەیی لە دەوحە کردووە و رێگەی خۆشکردووە بۆ ئەوەی خوێندنی باڵای ئەمریکی بگاتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لە درێژەی وەڵامەکەیدا بۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گوتی، ناتانیاهۆ بە باشی هۆکاری ئامادەبوونی سەرکردەکانی حەماس لە دەوحە دەزانێت، چونکە قەتەر وەک کەناڵێکی پەیوەندی و نێوەندگیر لە دانوستانە چڕەکانی نێوان ئیسرائیل، حەماس، ئەمریکا و میسر رۆڵی سەرەکیی گێڕاوە، رایشیگەیاند، خودی بەرپرسانی ئەمریکاش بەردەوام رۆڵی دەوحەیان لە نێوەندگیریدا بە گرنگ و پڕبایەخ ناتوانرێت دەستبەرداری ببن وەسفکردووە.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، جێگری باڵیۆزی قەتەر جەختیکردەوە، هێرشکردنە سەر دەوڵەتێک کە ئەرکێکی نێوەندگیریی قورس و تاقەتپڕووکێنی لە ئەستۆ گرتووە، بە هیچ شێوازێک یارمەتیدەر نابێت لە چارەسەرکردنی قەیرانەکەدا.

 
کاروان شوانی ,
سەرچاوە: krd24.net — لە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان