سیاسی
کوردستان ئەرمینیا پەرەپێدانی پەیوەندییەکان هەرێمی کوردستان
سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا رایگەیاند: چاویان لەوەیە پەیوەندییە ئابووریی و سیاسی و کولتوورییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان قووڵتر بکەنەوە.
پێنجشەممە، 24ـی ئەیلوولی 2026، نیکۆڵ پاشینیان، سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا، تایبەت بەـی گوت: چەند جارێک دەرفەتی ئەوەمان هەبووە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبینەوە، دەمانەوێت هەماهەنگییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان قووڵتر بکەینەوە.
سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا، ئاماژەی بەوە کرد: "پێشوازی لە هەر بەرەوپێشچوونێک دەکەین لە پەیوەندییەکانی نێوانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بە ئەرێنییەوە لە پەیوەندییەکانمان دەروانین."
هاوکات دەڵێت: چاومان لە قووڵکردنەوەی پەیوەندییە ئابووریی و سیاسی و کولتوورییەکانە و، بە دڵنیاییەوە لە سەردانم بۆ عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەکەم.
رەحیم رەشیدی ,




