بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

ئەگوێرۆ دەیسەلمێنێت کە مێسی شایستەی باڵۆن دۆرە

ئەگوێرۆ دەیسەلمێنێت کە مێسی شایستەی باڵۆن دۆرە
وەرزش
لیۆنێل مێسی و سێرخیۆ ئەگویڕۆ
لیۆنێل مێسی و سێرخیۆ ئەگویڕۆ
جیهان

سێرخیۆ ئەگوێرۆ، هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین جەخت لەوە دەکاتەوە کە لیۆنێل مێسی هاونیشتیمانی لە هەمووان شایستەترە بۆ بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆری 2026.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە براوەی تۆپی زێڕینی 2026، ئەگوێرۆ گوتی: یاریزانێک لە یارییەکی لالیگا یان چامپیۆنزلیگ ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات جیاوازە لە یاریزانێکی وەکو مێسی لە مۆندیال دا ئاستێکی ئەفسوونای پێشکەش بکات.
ئەگوێرۆ دەشڵێت: مێسی لە تەمەنی 39 ساڵیدا، هەموو ئەو کارانەی کە لە مۆندیالدا کردوویەتی، بەهای زۆر زیاترە یاریزانە بەربژێرەکانی دیکە کە تەمەنیان لە نێوان 21 بۆ 25 ساڵ دەبێت، بۆیە پێویستە هەمووان بە ویژدانەوە دەنگ بە لیۆنێل مێسی بدەن.
لیۆنێل مێسی بۆ جاری حەڤدەیەم لە کاروانی وەرزشی خۆی ناوی لە لیستی بەربژێرانی باڵۆن دۆر دانراوە، بەو پێیەی لەو ساڵەدا 53 گۆڵ و 32 ئەسیستی کردووە، جگە لەوەش هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی گەیاندە یاریی کۆتایی مۆندیالی 2026 و نازناوێکیشی لەگەڵ ئینتەر مەیامی بردەوە.

 
ئەسعەد ئیسماعیل ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان