بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

حه‌ج و عومرە ناوی مامۆستایانی ده‌رچوو بۆ حه‌جی 2027 بڵاو ده‌كاته‌وه‌

حه‌ج و عومرە ناوی مامۆستایانی ده‌رچوو بۆ حه‌جی 2027 بڵاو ده‌كاته‌وه‌
ئایینی
کوردستان

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، تیروپشکی بۆ دەستنیشانکردنی ئەو مامۆستا ئایینییانە ئەنجام دا، بڕیارە وەک موڕشید و رێنوێنیکار بەشداری لە پڕۆسەی حەجی ساڵی 2027ـدا بکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24ـی ئەیلوولی 2026، تیروپشکی تایبەت بە دەستنیشانکردنی مامۆستایانی ئایینی بۆ وەرزی حەجی ساڵی 2027 بەڕێوە چوو، بە مەبەستی دیاریکردنی ئەو مامۆستایانەی کە وەک موڕشیدی ئایینی یاوەریی کاروانەکانی حاجییان دەکەن لە سعوودیە.

کاروان ستوونی گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕیـی گوت، 33 مامۆستا ناویان گەڕاوەتەوە و 11ـی دیکەش وەک یەدەگ ناویان هاتووەتەوە و سەرجەمی ئەو مامۆستا( مورشیدانە) لەسەر تێجووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان حەج دەکەن.

هاوکات بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومڕە بە وەکالەت رایگەیاند، ئەو مامۆستایانەی کە لەم تیروپشکەدا ناویان دەرنەچووە، مافی ئەوەیان هەیە بۆ ساڵانی داهاتوو دووبارە داواکاری پێشکەش بکەنەوە.

حه‌ج و عومرە ناوی مامۆستایانی ده‌رچوو بۆ حه‌جی 2027 بڵاو ده‌كاته‌وه‌
حه‌ج و عومرە ناوی مامۆستایانی ده‌رچوو بۆ حه‌جی 2027 بڵاو ده‌كاته‌وه‌
حه‌ج و عومرە ناوی مامۆستایانی ده‌رچوو بۆ حه‌جی 2027 بڵاو ده‌كاته‌وه‌
حه‌ج و عومرە ناوی مامۆستایانی ده‌رچوو بۆ حه‌جی 2027 بڵاو ده‌كاته‌وه‌

 

 
 
دیجیتاڵ میدیا ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان