بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

لەنێو حوسێنییەکی بەغدا جبەخانەیەکی پڕ لە چەک دۆزرایەوە

لەنێو حوسێنییەکی بەغدا جبەخانەیەکی پڕ لە چەک دۆزرایەوە
سیاسی
عێراق عێراق

هێزێکی سەر بە پۆلیسی فیدراڵی عێراق لە ئۆپەراسیۆنێکدا لەنێو حوسێنییەکدا لە ناوەندی شاری بەغدا، جبەخانەیەکی پڕ لە چەکی سووک و مامناوەنددا گرت.

 سەرچاوەیەکی ئەمنی بۆ میدیا ناوخۆییەکانی عێراقی ئاشکرا کردووە، هێزێکی پۆلیسی فیدراڵی ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ـی ئەیلوولی 2026، پاڵپشت بە زانیاریی هەواڵگری و چاودێریی ئەمنی، هەڵیکوتاوەتە سەر حوسێنییەی دوو ئیمامی عەسکەری و لەنێو حوسێنییەکەدا جبەخانەیەکی پڕ لە چەکی جۆراوجۆردا دۆزراوەتەوە، دەستیبەسەرداگیراوە.

بە گوتەی سەرچاوەکە ئەو جبەخانەیەی دۆزراوەتەوە، چەندان جۆر چەکی سووک و مامناوەندی تێدا حەشاردراوە، بەڵام هیچ لایەنێک بە حەشاردانی جبەخانەکە تۆمەتبار نەکراوە، هەربۆیە رێکارە یاساییەکان و لێکۆڵینەوەی ورد بۆ دۆزینەوە و ئاشکراکردنی لایەنی بەرپرسیار لە حەشاردانی ئەو جبەخانەیە دەستیپێکردووە.

هەروا ئاماژەی بەوە کردووە، ئۆپەراسیۆنەکە لە چوارچێوەی پلانی بەردەوامی ئەمنیی هێزەکانی عێراقە لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە لە پێناو چەسپاندنی یاسا بۆ کۆتاییهێنان بە دیاردەی چەکی بێمۆڵەت و نایاسایی، لەگەڵ پاراستنی ئاسایشی گشتی و شوێنە ئاینییەکان.

لە دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەلی فالح زەیدی، حکوومەتی فیدراڵ بڕیاری کۆتاییهێنانی بە دیاردەی بەربڵاوی چەک و بوونی گرووپە میلیشیاکانی داوە، وەک ئەوەی ئەمریکا جەختی لەسەر دەکاتەوە، هەرچەندە بەشێک لە گرووپە میلیشیاکان کە خۆیان بە بەشێک لە بەرەی موقاوەمەی عێراقی ناساندووە، رادەستکردنی چەکەکانیان رەتکردووەتەوە، بەڵام حکوومەتەکەی زەیدی بڕیاریداوە، هیچ پارچە چەکێک لە دەرەوە یاسان نابێت لە عێراق بمێنێت و دەبێت چەک تەنیا لە دەستی هێزی فەرمی حکوومەت بێت.

 
دیجیتاڵ میدیا ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان