بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

ئاریان سەڵاحەدین: زیادکردنی زمانی ئاماژە بۆ پەخشی هەنگاوێکی گرینگ و مرۆییە

ئاریان سەڵاحەدین: زیادکردنی زمانی ئاماژە بۆ پەخشی هەنگاوێکی گرینگ و مرۆییە
گشتی
کوردستان زمانی ئاماژە لە

ئاریان سەڵاحەدین، بریکاری وەزارەتی رۆشنبیریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ رایگەیاند، زیادکردنی زمانی ئاماژە لە ناو گەشتەکانی هەواڵی هەنگاوێکی زۆر گرینگ و کارێکی مرۆییە.

پێنجشەممە، 24ی ئەیلوولی 2026, بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری ئاماژەی بەوەش کرد: "هیوادارم هەموو کەناڵەکانی دیکە چاو لە ئێوە بکەن، ئێمە هانی هەموو لایەک دەدەین و پشتگیرییان دەکەین بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە؛ چونکە چەندین جار رێنماییمان داوەتە دامەزراوە میدیاییەکان، بەهۆی ئەوەی ئەم هەنگاوە رێزگرتنە لەم چینەی کۆمەڵگە."

ئاریان سەڵاحەدین جەختیشی کردەوە کە هەمیشە بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵەکاندا دەکات و سەنگی خۆی لە کەرتی میدیادا پاراستووە.

لە چوارچێوەی گرنگیدان بە تەواوی توێژەکانی کۆمەڵگە و دابینکردنی مافی دەستڕاگەیشتن بە زانیاری، بڕیاری دا زمانی ئاماژە بۆ گەشتەکانی هەواڵ زیاد بکات، کە ئەمەش رەزامەندی و دەستخۆشیی لایەنە پەیوەندیدارەکان و فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لێ کەوتووەتەوە.

 
ئیسرا ئەنوەر ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان