بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

وەزارەتی شارەوانی ئامادەکاری بۆ وەرزی زستان دەکات

وەزارەتی شارەوانی ئامادەکاری بۆ وەرزی زستان دەکات
گشتی
کوردستان ئامادەکاری زستان وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزار

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی ئەیلوولی 2026، بە سەرپەرشتیی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ئامادەکاری بۆ وەرزی زستان و ڕێگریکردن لە کۆبوونەوەی ئاوی زیادە و لافاو لە سنووری شاری هەولێر و دەوروبەری بەڕێوەچوو.

پێنجشەممە، 24ی ئەیلوولی 2026، کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر و سەرجەم بەڕێوەبەری شارەوانییەکان و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان لە دیوانی وەزارەت بەڕێوەچوو، وەزیری شارەوانی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاو و ئاوەڕۆ و شارەوانییەکانی راسپارد لە ئێستاوە دەست بە ئامادەکارییەکان بکەن.

ساسان عەونی جەختی کردەوە کە دەبێت بە زووترین کات کەندە سرووشتییەکان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار و ئاوەڕۆکان خاوێن بکرێنەوە، هەروەها خۆڵ و خاشاکی ئەو شوێنانەی مەترسییان بۆ سەر ئاوەڕۆکان هەیە چارەسەر بکرێن.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار جەختی لەسەر پاراستنی مال و موڵک و سەلامەتیی هاووڵاتییان کردەوە و ئاماژەی بەوەش کرد کە دەبێت سەرجەم تیمەکان لە وەرزی زستاندا، چەند رۆژێک پێش باران و بە تایبەتی لە کاتی بارانباریندا، بە بەڕێوەبەر و تیمەکانەوە لە ئامادەباشیدا بن و چاودێریی ئاوەڕۆکان بکەن تاوەکو رێگریی لە روودانی لافاو بکرێت.

لە ساڵانی رابردوودا بەهۆی شەپۆلە بەهێزەکانی بارانبارین لە وەرزی زستاندا، رێکار و پڕۆژەی کەمکردنەوەی مەترسییەکانی لافاو لە هەولێر گیرانە بەر، کە پاککردنەوەی کەندە سرووشتییەکان و دروستکردنی پۆند و ئاوەڕۆی نوێ بەشێکی سەرەکی بوون لەو هەنگاوانەی بۆ پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییان گیرانە بەر.

 
ئیسرا ئەنوەر ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان