بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەستپێشخەرییەکەی بۆ بەکارهێنانی زمانی ئاماژە بەرز دەنرخێنێت

فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەستپێشخەرییەکەی بۆ بەکارهێنانی زمانی ئاماژە بەرز دەنرخێنێت
گشتی
کوردستان زمانی ئاماژە لە

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەستپێشخەریی کەناڵی بۆ زیادکردنی زمانی ئاماژە لە گەشتەکانی هەواڵدا بەرز دەنرخێنێت و بە هەنگاوێکی میدیایی و پیشەییی بەرچاو بۆ دابینکردنی مافی دەستڕاگەیشتن بە زانیاری بۆ بینەرانی نابیست وەسف دەکات.

پێنجشەممە، 24ی ئەیلوولی 2026, فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاندووە، ئەم دەستپێشخەرییەی رەنگدانەوەی هەستکردنە بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر سەرجەم توێژەکانی کۆمەڵگە و پاراستنی مافی بینەران لە وەرگرتنی زانیارییەکان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە.

وێڕای ئاڕاستەکردنی دەستخۆشی، فەرمانگەی میدیا و زانیاری هیوای خواستووە ئەم هەنگاوەی بەردەوام بێت و ببێتە نموونەیەک بۆ سەرجەم کەناڵ و دامەزراوە میدیاییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان.

وەکو یەکەم میدیای کوردستانی و هەستکردنێک بە ئەرکە کۆمەڵایەتی و نیشتمانییەکانی و بە بۆنەی رۆژی جیهانی زمانی ئاماژە بڕیاریدا، هەواڵەکانی کاتژمێر 6ی ئێوارە زمانی ئاماژەیان بۆ زیاد بکرێت.

 
 
ئیسرا ئەنوەر ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان