بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

کوێستان محەمەد: زیادکردنی زمانی ئاماژە لە خزمەتێکی گەورەیە بۆ نابیستان

کوێستان محەمەد: زیادکردنی زمانی ئاماژە لە خزمەتێکی گەورەیە بۆ نابیستان
سیاسی
کوردستان

کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەستپێشخەرییـی بۆ زیادکردنی زمانی ئاماژە بۆ پەخشی هەواڵ و بەرنامەکان بەرز دەنرخێنێت و ئەو هەنگاوە بە وەرچەرخانێک بۆ خزمەتکردنی توێژی نابیستان لە هەرێمی کوردستان دەبینێت.

کوێستان محەمەد لە پەیامێکدا کە ئاراستەیـی کردووە رایگەیاند "دەستخۆشیتان لێ دەکەم، هەنگاوێکی زۆر گەورەتان ناوە بە ئاراستەی خزمەتکردنی نابیستان".

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هیوای خواست کەناڵەکانی دیکەش سوود لەو ئەزموونە پێشەنگە وەربگرن، بەمەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بە توێژی نابیستان لە کۆمەڵگەدا.

ئەم پەیامەی کوێستان محەمەد لە کاتێکدایە کە لە چوارچێوەی وەرزی نوێی پەخش و گەشەپێدانی کارە میدیاییەکانیدا، وەک یەکەمین کەناڵی هەواڵیی کوردی، زمانی ئاماژەی بۆ بوڵتەنەکانی هەواڵ زیاد کردووە.

ئامانجی سەرەکیی ئەم هەنگاوە، دەستەبەرکردنی بنەماکانی میدیای گشتگیر و دابینکردنی مافی یەکسانە بۆ نابیستان تا بتوانن بە شێوەیەکی راستەوخۆ لە گۆڕانکاری وەکان ئاگادار بن.

 
 
 
دیجیتاڵ میدیا ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان