بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

چاودێری کۆمەڵایەتی هەولێر سوپاسی هەنگاوێکی دەکات

چاودێری کۆمەڵایەتی هەولێر سوپاسی هەنگاوێکی دەکات
سیاسی
کوردستان

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24ـی ئەیلوولی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی هەولێر سوپاسیـی کرد بۆ زیادکردنی زمانی ئاماژە بۆ پەخشی هەواڵ و بەرنامەکانی کەناڵەکە.

ئەم هەنگاوە بە گرنگ دەبینرێت بۆ بەهێزکردنی بنەماکانی دادپەروەری و یەکسانی لە دەستگەیشتن بە زانیاری و ناوەڕۆکی میدیایی، هاوکات رێزگرتنە لە مافەکانی توێژی نابیستان.

ئەم جۆرە هەنگاوانە رۆڵێکی گرنگ لە دروستکردنی میدیای گشتگیر و بەردەست بۆ هەموو تاکەکانی کۆمەڵگە دەبینن. هیوای ئەوەش خواستراوە ئەم هەنگاوە ببێتە نموونە بۆ دامەزراوە میدیاییەکانی دیکە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی هەولێر لە پەیامەکەیدا جەختیکردەوە، ئەم هەنگاوەی بووەتە مایەی خۆشحاڵیی ئەوان و توێژی نابیستان.

 
 
لاڤین عومەر ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان