بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

پزیشکیان: خۆڕاگر بووین بەرامبەر هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل

پزیشکیان: خۆڕاگر بووین بەرامبەر هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل
سیاسی
ئێران ئێران و ئەمەریکا

سەرۆککۆماری ئێران ئاماژە بەوە دەکات، ئەمریکا و ئیسرائیل بە نوێترین تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو هێرشیان کردووەتە سەر قوتابخانە، زانکۆ، پرد و شوێنە گشتییەکانمان، ئەمەش بە تەواوی پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

ئەمرۆ چوارشەممە، 23ـی ئەیلوولی 2026، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە گوتارێکدا لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، وڵاتەکەی بۆ بەرگریکردن لە خۆی مۆڵەت لە هیچ لایەنێک وەرناگرێت و جەختیشی کردەوە کە دۆسیەی ئەتۆمیی تاران بە زمانی جەنگ چارەسەر ناکرێت.

لە بەشێکی گوتارەکەیدا، مەسعود پزیشکیان رەخنەی لە هەڵوێستی وڵاتانی رۆژئاوا گرت و گوتی:کەسانێکی تیرۆریست بە ئێمە دەڵێن تیرۆریست، لەکاتێکدا ئێمە تەنیا بەرگری لە خۆمان دەکەین، ئەمریکا و ئیسرائیل بە نوێترین تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو هێرشیان کردووەتە سەر قوتابخانە، زانکۆ، پرد و شوێنە گشتییەکانمان، ئەمەش بە تەواوی پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

سەرۆککۆماری ئێران هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر ناوچەکە بە مەترسیدار وەسف کرد و ئاماژەی بەوە کرد، ئیسرائیل هەر وڵات و شوێنێکی بوێت بۆردوومانی دەکات و لە غەززەش زیاتر لە 80 هەزار کەسی بێتاوانی کوشتووە. باسی بەوەش کرد، ئێران لە ماوەی 200 ساڵی رابردوودا هێرشی نەکردووەتە سەر هیچ وڵاتێک و تەنیا داکۆکی لە پاراستنی سەروەریی خۆی دەکات.

لەبارەی بەئامانجگرتنی شارەکانی ئێران، پزیشکیان هۆشداری دا و رایگەیاند: سیستەمی بەرگریی خۆمان بە شێوازێک بنیاتناوە کە کەس بە خەیاڵیدا نەیەت، بۆردومانکردنی شارەکانیشمان بەبێ وەڵام تێناپەڕێت، ئێمە لە جەنگ ناترسین، بەڵام بۆ ئاشتیش راناکەین و بە شەڕ ناکەوینە ژێر دەستی کەسەوە.

دەربارەی هاتوچۆی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز، سەرۆککۆماری ئێران گوتی: قبووڵی ناکەین و رێگە نادەین هەمووان سوود لەم گەرووە وەربگرن، لە کاتێکدا ئێران کە پارێزەری مێژوویی ئەو گەرووەیە لەژێر گەمارۆدا بێت و رێگەی لێ بگیرێت کەشتیی بازرگانیی خۆی هەبێت.

لە تەوەرێکی دیکەی گوتارەکەیدا لەسەر پرسی ئەتۆمی، پزیشکیان جەختی لەوە کردەوە کە ئێران چەکی ئەتۆمی بە فاکتەری ئەمنی بۆ وڵاتەکەی دانانێت، بەڵام دەستبەرداری مافی خۆی نابێت لە بەدەستهێنانی وزەی ئاشتیانە و روونی کردەوە: تەکنەلۆژیای ئەتۆمی مافی گەشەپێدانی ئێمەیە، پێویستمان پێیەتی بۆ چارەسەری نەخۆشەکانمان، پیشەسازیی دەرمان، ئاسایشی خۆراک و دابینکردنی کارەبای بەردەوام.

سەرۆککۆماری ئێران دووپاتی کردەوە کە کێشەی بەرنامە ئەتۆمییەکەیان بە جەنگ چارەسەر ناکرێت و تاران سازش لەسەر مافە زانستی و پیشەسازییەکانی خۆی ناکات.

دیجیتاڵ میدیا ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان