بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

لە سلێمانی فیلمی سینەمایی 'ئەنفا 8' نمایش دەکرێت

لە سلێمانی فیلمی سینەمایی 'ئەنفا 8' نمایش دەکرێت
هونەری
کوردستان فیلمی کوردی سلێمانی

فیلمی سینەمایی "ئەنفا 8"، لە نووسین و دەرهێنانی کارزان کاردۆزییە و کۆمەڵێک ئەکتەر رۆڵی سەرەکیی تێدا دەگێڕن، لە سینەما سالم لە سلێمانی نمایش دەکرێت.

چوارشەممە، 23ی ئەیلوولی 20026، کارزان کاردۆزی، دەرهێنەری فیلمەکە بەی راگەیاند، "فیلمی سینەمایی "ئەنفا 8"، خۆم کاری نووسین و دەرهێنانم بۆ کردووە و هەریەکە لە، بەرزان یونس، کەنار سەرچڵ، تەها محەمەد، فەرهاد سەعدی، راگەش کیژان، نڤار یاسین، یاسین عومەر، ئەحمەد محەمەد، ئاران ئەکرەم، یاس رێبین، هەیسەم عەبدوڵڵا، محەمەد ئەحمەد، دیار ئەحمەد، شێرزاد عەبدوڵڵا رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن. 

هەروەها لانە دیار کاری سینەماتۆگرافیی ئەنجام داوە و ئاریان مستەفا وەک یاریدەدەری سینەماتۆگرافەر لە تیمی فیلمەکەدا بەشدارە، رەوەند هیوا بەرپرسیارێتی رووناکییەکەی لە ئەستۆ گرتووە، ئاوارە عەبدوڵڵا کاری دەنگی فیلمەکەی کردووە، لانیا کاژاو بەرپرسیاری مەیکەپە و چۆڤان جەمالیش وەک یاریدەدەری بەرهەمهێنان لە تیمی بەرهەمهێنانی فیلمەکەدا کاری کردووە."

کارزان کاردۆزی سەبارەت بە فیلمەکە گوتی، "ئەو فیلمە لە ژانەری خەیاڵی زانستییە و چیرۆکەکەی لە تێکەڵکردنی دوو ئەفسانەی کۆنی میزۆپۆتامیا و میسری دێرینەوە سەرچاوەی گرتووە؛ گەشتی ئینانا بۆ جیهانی مردووان و جەنگی حۆرەس و سێت، لەگەڵ بەکارهێنانی هێما و بابەتەکانی پەیوەندیدار بە کوردستان."

ئەو دەرهێنەرە باس لەەکانی ناو فیلمەکە دەکات و دەڵێت، "ەکانی فیلمەکە لە داهاتوویەکی دووردا و لە شارێکی خەیاڵی بە ناوی سۆلێ روودەدەن؛ شارێک کە بە تەواوی لەژێر دەسەڵاتی ژیرییەکی دەستکرد بە ناوی "ئەنفا 8"دایە. لەم جیهانەدا رۆژ و خۆر چیتر بوونیان نییە و شارەکە بە شەوی هەمیشەیی داپۆشراوە، تا ئەوەی دانیشتووانی شار نازانن رۆژ و خۆر چییە و چ مانایەکیان هەیە."

کارزان کاردۆزی جەختی لەوەش کردەوە، "لە ناو ئەم جیهانە تاریکەدا، گرووپێک لە خۆرپەرستان و ئەندامانی کۆمەڵێکی نهێنی هەوڵ دەدەن خۆیان لە دەسەڵاتی "ئەنفا 8"رزگار بکەن و خۆر بگەڕێننەوە بۆ ژیان. بەڵام ئەنفا 8  ئەوان بە دوژمنی خۆی دەزانێت و هێزێکی تایبەت بە ناوی هێزی شۆپاژۆ بەدوایاندا دەنێرێت بۆ دۆزینەوە و لەناوبردنیان."

سەبارەت بە رەهەندە فەلسەفی و مرۆییەکانی ناو فیلمەکە، کارزان کاردۆزی دەڵێت، "فیلمەکە لەگەڵ گێڕانەوەی چیرۆکێکی خەیاڵی و داهاتووگەرایانە، رەهەندێکی فەلسەفی و مرۆییشی هەیە؛ چونکە بە تێکەڵکردنی ئەفسانە کۆنەکانی میزۆپۆتامیا و میسری دێرین لەگەڵ هێما و مۆتیڤەکانی کوردستان، پرسیار لە داهاتووی مرۆڤ و پەیوەندییەکەی لەگەڵ تەکنەلۆجیا دەکات."

کارزان کاردۆزی باسی لەوەش کرد، "پێشکەوتنی ژیری دەستکرد دەتوانێت جیهانی مرۆڤ بگۆڕێت و کاریگەرییەکی قووڵ لەسەر ژیان، ئازادی، بیرکردنەوە و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان دابنێت. ئەو فیلمە لە رێگەی جیهانێکی خەیاڵیی تاریکەوە، هەستیارێتییەک دەخاتەڕوو دەربارەی ئەوەی ئەگەر مرۆڤ لە داهاتوودا کۆنترۆڵی تەکنەلۆجیا لەدەست بدات، چارەنووسی خۆی و کۆمەڵگەکەی چۆن دەبێت."

فیلمی سینەمایی "ئەنفا 8"، لە نووسین و دەرهێنانی کارزان کاردۆزییە و کۆمەڵێک ئەکتەر رۆڵی سەرەکیی تێدا دەگێڕن، بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ی ئەیلوولی 2026، لە سینەما سالم لە سلێمانی نمایش بکرێت و بڕیاریشە هەفتەی داهاتوو لە هەولێر دەست بە نمایش بکەن.

گەرمیان گلی ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان