بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی لە چەمچەماڵ 18 بیری نوێ دەخرێنە کار

بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی لە چەمچەماڵ 18 بیری نوێ دەخرێنە کار
گشتی
کوردستان

بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی گرفتی کەمئاوی، 18 بیری ئاو لە سنووری چەمچەماڵ خراونەتە کار، پرۆسەی کاراکردنی بیرەکانیش لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانی ئاوەوە جێبەجێ کراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی چەمچەماڵ رایگەیاند، لەسەر بودجەی کۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنەوەی چەمچەماڵ و بە گوژمەی 48 ملیۆن دینار، ئەو بیرانە ئامادە کراون و خراونەتە کار. پرۆسەی کاراکردنی بیرەکانیش لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانی ئاوەوە جێبەجێ کراوە.

دابەشبوونی بیرەکان بەمشێوەیەیە: هەشت بیر لە شارەدێی تەکیەی کاکەمەند، شەش بیر لە شارەدێی شۆڕش، سێ بیر لە یەکەی ئاوی کانی شەیتان و بیرێکیش لە شارەدێی شوان.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی چەمچەماڵ جەختدەکاتەوە، دوای کەوتنەکاری ئەو بیرانە، گرفتی کەمئاوی لە سنووری هەرسێ شارەدێی سەر بە قەزاکە تا رادەیەک چارەسەر دەبێت.

هاوکات لەپێناو باشترکردنی کوالێتیی ئاوەکە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دهۆک 30 بوتڵ و 65 کیلۆگرام کلۆری بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی چەمچەماڵ دابین کردووە.

لەلایەکی دیکەوە، کارەکانی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ بە رێژەی زیاتر لە 50%ـی تەواوبوون. پڕۆژەکە بە گوژمەی 70 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت و توانای دابینکردنی 3,400 مەتر سێجا ئاوی خاوێنی هەیە، بە جۆرێک زیاتر لە 480 هەزار کەس لە سەنتەری چەمچەماڵ و شارەدێکانی دەوروبەری لێی سوودمەند دەبن.

 
سەردار حەسەن ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان