بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

کاروان ستوونی: هەفتەی داهاتوو تیروپشک بۆ ناوی حاجیان دەکرێت

کاروان ستوونی: هەفتەی داهاتوو تیروپشک بۆ ناوی حاجیان دەکرێت
ئایینی
کوردستان حەج و عومرە

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی تیروپشکی ناوی حاجیان لە قۆناغی کۆتاییدان و ئەگەر وردبینی لە تەواوی فۆڕمەکان تەواو بێت، هەفتەی داهاتوو تیروپشکەکە بۆ هەردوو ساڵی 2027 و 2028 ئەنجام دەدرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، 22ـی ئەیلوولی 2026، کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ماڵپەڕیـی ڕاگەیاند؛ بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لە ئامادەکاریی چڕ و بەردەوامدایە و کارەکان بە خێرایی بەڕێوە دەچن بۆ ئەوەی لە کاتی دیاریکراودا تیروپشکی ناوی حاجیان ئەنجام بدرێت، ئاماژەی بەوەش کرد کە 117 هەزار هاووڵاتی لە هەرێمی کوردستان ناویان بۆ بەجێهێنانی ئەو فەریزەیە تۆمار کردووە.

گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو کە تیروپشکی ئەمجارە ناوی حاجیان بۆ هەردوو ساڵی 2027 و 2028 لەخۆدەگرێت، هاوکات لە ئەگەری ئەوەی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا وردبینی و ئامادەکارییە تەکنیکییەکان کۆتاییان بێت، لە هەفتەی داهاتوودا پرۆسەی تیروپشکەکە بە فەرمی بەڕێوە دەچێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، بۆ وەرزی ڕابردووی حەج، پێنج هەزار و 120 هاووڵاتی لە هەرێمی کوردستانەوە بە مەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج سەردانی وڵاتی عەرەبستانی سعوودیەیان کردبوو، کە لەو ژمارەیە دوو هەزار و 752 کەسیان پیاو و دوو هەزار و 368 کەسیشیان ئافرەت بوون.

خوازیارانی حەج  بە شێوەیەکی تەواو دیجیتاڵی و لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی (KRDPASS)ـەوە ناویان نووسی.

گۆڕینی سیستمی ناونووسین لە کاغەزەوە بۆ دیجیتاڵی بەشێکە لە پلانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ شەفافیەت و خێراکردنی خزمەتگوزارییەکان، تێیدا بڕی 25 هەزار دیناری تێچووی فۆرم لەسەر هاووڵاتییان لادراوە. بڕیاریشە دوای وردبینیکردنی ناوەکان، لە ئایندەیەک

 
شۆڕش هەرکی ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان