بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

وەزیری دارایی عێراق کێشە بۆ رێککەوتنی ئەسیکۆدا دروست دەکات

وەزیری دارایی عێراق کێشە بۆ رێککەوتنی ئەسیکۆدا دروست دەکات
سیاسی
کوردستان

وەزیری دارایی عێراق بەربەست بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی سیستمی ئەسیکۆدا دروست دەکات.

هەرچەندە رێککەوتنێک لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ هەیە بۆ جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا، بەڵام وەزیری دارایی عێراق بەربەست بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە دروست دەکات "ئەمە قسەی ئەندامێکی پەرلەمانی عێراقە".

سەلوان تەها، ئەندامی لیژنەی دەروازە سنوورییەکان و پاراستنی بەرهەمی نیشتمانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ـی راگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ لیژنەیەکی هاوبەشییان بۆ جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا پێکهێنا و لیژنەکە سەردانی دەروازە سنوورییەکانی کرد و لەسەر سەرجەم خاڵەکان رێککەوتن، بەشێوەیەک سەرەتا لێخۆشبوونی گومرگی بۆ عێراق هەبوو، بەڵام بۆ هەرێمی کوردستان نەبوو، دواتر میکانیزمێک دۆزرایەوە و چارەسەر کرد،

هەروەها بڕیاردرا دوو هەژمار بکرێنەوە و داهاتی خاڵە سنوورییەکان پەنجا و بە پەنجا لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق دابەش بکرێت.

گوتیشی: ئەو رێککەوتنە لەلایەن ئەنجوومەنی وزاری ئابووری عێراق پەسەند کرا و رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کرا، پێش ئەوەی بخرێتە دەنگدان،

فالح ساری، وەزیری دارایی بەربەستی بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە دروست کرد و داوای کرد هەموو داهات بگەرێتەوە بەغدا و لەوێوە جارێکی دیکە سەدا پەنجای هەرێمی کوردستان جیابکرێتەوە و رەوانە بکرێتەوە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە هەموو شێوەیەک ئەو پێشنیازە رەتدەکاتەوە. بۆیە تاوەکو ئێستا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەنگی لەسەر نەداوە. 

سەلوان تەها ئاشکراشی کرد، جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا بە سێ قۆناخە و لە عێراق قۆناخی یەکەم جێبەجێ کراوە و ئامادەکاری بۆ قۆناخی دووەم دەستیپێکردووە و لە قۆناخی دووەمدا پەرە بە ژێرخانی دیجیتاڵی دەروازە سنوورییەکان دەدرێت.

 
سەردار حەسەن ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان