بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

ماکرۆن و ترەمپ تاوتوێی راگرتنی هێرشەکانی سەر کەرتی وزەی ئۆکرانیا و رووسیا دەکەن

ماکرۆن و ترەمپ تاوتوێی راگرتنی هێرشەکانی سەر کەرتی وزەی ئۆکرانیا و رووسیا دەکەن
سیاسی
جیهان کەرتی وزە گرژییه‌كانی رووسیا و ئۆكرانیا

سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ تاوتوێی دەستپێشخەرییەکیان کردووە بۆ گەیشتن بە ڕاگرتنی کاتیی هێرشەکانی پەیوەست بە کەرتی وزە لە نێوان ئۆکرانیا و رووسیا.

ئێمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند کە لەگەڵ دونالد ترەمپ، گفتوگۆیەکی "زۆر باش"و "بونیادنەر"یان دەربارەی ئاڵۆزییەکان ئەنجامداوە و هاوڕابوون لەسەر پێویستیی هاوکاریکردنی ئۆکرانیا بۆ بەهێزکردنی توانا بەرگرییەکانی. ماکرۆن ئاماژەی بەوەش کرد، سەرنجی سەرەکییان لەسەر گەیاندنی بەپەلەی مووشەک بووە بۆ ئۆکرانیا و جەختیان لە بیرۆکەی راگرتنی پەلامارەکان بۆ سەر کەرتی وەزە کردووەتەوە، کە بڕیارە ئەم بابەتە لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیاش تاوتوێ بکات.

ئەم دەستپێشخەرییە لە کاتێکدایە کە ئاڵۆزییەکانی مەیدانی جەنگ بەردەوامن؛ سوپای ئۆکرانیا رایگەیاند کە پاڵاوگەی نەوتی "کۆیبیستێڤ"ی  هەرێمی سامارای رووسیای کردووەتە ئامانج کە رۆژانە نزیکەی 73 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت.

لە بەرامبەردا، وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند هێزەکانیان بە چەکی ورد و لە شەودا هێرشێکی چڕیان کردووەتە سەر دامەزراوەکانی پیشەسازیی کانزا، کیمیایی، کەرتی وزە و کۆمەڵگەی پیشەسازیی سەربازی لە ئۆکرانیا. بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی رووسیا، هێرشەکان کیێڤ و هەرێمەکانی دەریاچەی دانیپرۆپێترۆڤسک، پولتاڤا، ئۆدێسا و ئەو کەشتییانەشیان گرتووەتەوە کە بۆ خزمەتی سوپای ئۆکرانیا بەکاردەهێنرێن.

 
 
 
ئیسرا ئەنوەر ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان