بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

پزیشکیان بەرەو نیویۆرک بەڕێکەوت

پزیشکیان بەرەو نیویۆرک بەڕێکەوت
سیاسی
بەڕێکەوتنی پزیشکیان بەرەو نیویۆرک
بەڕێکەوتنی پزیشکیان بەرەو نیویۆرک
ئێران نەتەوەیەکگرتووەکان نیویۆرک

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران بە مەبەستی بەشداربوون لە 71ـەمین کۆنفرانسی ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بەرەو نیویۆرک بەڕێکەوت و بڕیارە لە پەراوێزی کۆنفرانسەکە لەگەڵ ئێرانییەکانی نیشتەجێی ئەمریکا دیدارێکی تایبەتی هەبێت.

ئاژانسی ئێرنا بڵاویکردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 22ـی ئەیلوولی 2026، سەرۆککۆمار لەچوارچێوەی رێوڕەسمێکی فەرمی لەلایەن محەمەدڕەزا عارف جێگری یەکەمی سەرۆککۆمار و مۆحسین قومی یاریدەدەری کاروباری نێودەوڵەتی نووسینگەی رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی و ژمارەیەک لە بەرپرسان، لە تارانەوە بەرەو نیویۆرک بەڕێکراوە.

ئاژانسەکە ئاشکرایکردووە، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لە پەراوێزی 81ـەکەمین کۆنفرانسی ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، چەندان دیداری لەگەڵ سەرۆک و بەرپرسانی وڵاتان دەبێت، هەروەها بە جیا دیداری لەگەڵ ئێرانیانی نیشتەجێی ئەمریکا و بەشێک لە کەسایەتی و ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە و توێژینەوەکانی ئەمریکا دەبێت.

لە 8ـی ئەم مانگەوە کۆبوونەوەکانی 81ـەکەمین کۆنفرانسی ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان دەستیپێکردووە، بەڵام لە ئەمڕۆ سێشەممەوە تاوەکو 28ـی ئەم مانگەوە گفتوگۆ و دیدارە سەرەکییەکانی کۆنفرانسەکە لەژێر دروشمی "گەڕاندنەوەی متمانە"بەردەوام دەبێت.

دیجیتاڵ میدیا ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان