بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

بەرگریی شارستانیی هەولێر: ئاگرەکەی قەیسەری بە 10 خولەک کۆنترۆڵکرا

بەرگریی شارستانیی هەولێر: ئاگرەکەی قەیسەری بە 10 خولەک کۆنترۆڵکرا
گشتی
کوردستان بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی هەولێر

گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند،ێکی ئاگرکەوتنەوە لەسەربانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر کەوتەوە و دەستبەجێ لە لایەن 10 تیمی بەرگریی شارستانییەوە لە ماوەی تەنیا 10 خولەکدا کۆنترۆڵ کرا، هاوکاتەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 21ـی ئەیلوولی 2026، شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە شوێنیەکە بە پەیامنێریـی راگەیاند، "کاتژمێر 10:10ـی خولەکی ئەمشەو ژووری کۆنترۆڵمان لە هەبوونی ئاگرکەوتنەوەیەک لەسەربانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر ئاگادار کرایەوە، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی مەبەست و بە بەشداریی 10 تیمی ئاگرکوژێنەوە توانرا بە شێوەیەکی زۆر خێرا و لە ماوەی 10 خولەکدا ئاگرەکە بە تەواوەتی کۆنترۆڵ بکرێت".

گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد،ەکە مەترسیدار بوو لەبەر ئەوەی بڕێکی زۆر کەلوپەل لەسەربانەکەدا هەبوون و بەشێکی زۆریشی بە ئیزۆگام داپۆشراوە کە ئەوەش گڕگرتنی خێراتر دەکات، بەڵام گەیشتنی دەستبەجێ و لێهاتوویی و شارەزایی تیمەکان هۆکاری سەرەکی بوون بۆ ئەوەی ڕێگری لە تەشەنەسەندنی ئاگرەکە بکرێت.

شاخەوان سەعید ئەوەشی خستەڕوو، "سیستەمی مۆدێرنی بەرگریی شارستانی کە لە دوای نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری دابینکراوە، هاوکار بووە لە کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە، هەروەها لیژنەیەکی پسپۆڕ بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە و خەمڵاندنی زیانەکان پێکهێنراوە".

دەربارەی زیانە مادییەکانیش، ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە سەرەڕای نەبوونی هیچ زیانێکی گیانی، بەڵام بەهۆی گەورەیی ئاگرەکەوە بەشێکی زۆری چێشتخانەیەک سووتاوە.

دیجیتاڵ میدیا ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان