بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری کۆنترۆڵکرا

ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری کۆنترۆڵکرا
گشتی
کوردستان

پەیامنێری لە هەولێر رایگەیاند، ئەو ئاگرەی لە بەشی دەرەوە و سەربانی مزگەوتی بەرامبەر چایخانەی مەچکۆ لە نزیک بازاڕی قەیسەری کەوتبووەوە، لە لایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە بە خێرایی کۆنترۆڵکرا.

دووشەممە 21ی ئەیلوولی 2026، بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری لە شوێنیەکەوە، کەمێک لەمەوبەر ئاگر لە بەشی دەرەکی و سەربانی ئەو مزگەوتە کەوتەوە کە دەکەوێتە بەرامبەر چایخانەی مێژوویی مەچکۆ لە ناوەندی شاری هەولێر و لە تەنیشت بازاڕی قەیسەری، ئەمەش نیگەرانیی لای کاسبکارانی ناوچەکە دروستکرد لە ترسی پەڕینەوەی بڵێسەی ئاگرەکە بۆ دووکانەکانی دەوروبەری.

پەیامنێری ئاماژەی بەوە کرد کە دەستبەجێ دوای کەوتنەوەی ئاگرەکە، تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر گەیشتنە شوێنی مەبەست و توانییان لە ماوەیەکی کورتدا رێگری لە تەشەنەسەندنی بگرن و ئاگرەکە لەسەر سەربانی بیناکە بە تەواوی کۆنترۆڵ بکەن، بەبێ ئەوەی زیان بە بازاڕی قەیسەری و دووکانەکانی دەوروبەری بگات.

 
 
دیجیتاڵ میدیا ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان