بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەرەسەندنی شەڕ لە یەمەن نیگەرانە

نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەرەسەندنی شەڕ لە یەمەن نیگەرانە
سیاسی
جیهان چەکدارە حووسییەکانی یەمەن نەتەوە یەکگرتووەکان

 گوتەبێژی فەرمیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، رێکخراوەکەیان نیگەرانە لە بەرامبەر مەترسیی هەڵگیرسانی شەڕ و پێکدادانی زیاتر لە یەمەن، هاوکات ئاشکرایکرد لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگدا زیاتر لە 21 هەزار خێزان لەو وڵاتە ئاوارە بوون.

دووشەممە 21ـی ئەیلوولی 2026، ستیفان دوجاریک، گوتەبێژی فەرمیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لێدوانێکدا رایگەیاند،، لە سەرەتای مانگی ئابەوە تا ئێستا زیاتر لە 21 هەزار خێزانی یەمەنی ناچار بە هەڵاتن و جێهێشتنی ماڵەکانیان بوون، زۆربەیان دانیشتووی هەردوو پارێزگای تەعیز و لەحجن. دوجاریک هۆشداریدا لەوەی هەڵکشانی شەڕ دەبێتە مایەی گەیاندنی زیانی زیاتر بە گەلی یەمەن و قووڵکردنەوەی قەیرانە مرۆییەکان.

گوتەبێژی سکرتێری گشتی هۆشداریشیدا، هەر جۆرە پەرەسەندنێکی سەربازیی نوێ لە یەمەن، لێکەوتەی مەترسیداری لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی لێدەکەوێتەوە.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، دوجاریک جەختی لە گرنگیی رێگەچارەی دیپلۆماسی کردەوە و گوتی: هەر جۆرە دەستپێشخەری و گفتوگۆیەکی نوێ لە نێوان لایەنە ناکۆکەکاندا، بەتایبەت لە نێوان واشنتن و تاران، دەبێتە هاوکارێکی سەرەکی بۆ کۆتاییهێنان بەم ململانێیە کە بووەتە هۆی نەهامەتی و ئازارێکی زۆر بۆ خەڵکی ناوچەکە.

 
کاروان شوانی ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان