بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

سیستەمی پەڕینەوە بۆ پەیمانگاکان و دەرچوون بە 40 نمرە لە قوتابخانەکان هەڵوەشێنرایەوە

سیستەمی پەڕینەوە بۆ پەیمانگاکان و دەرچوون بە 40 نمرە لە قوتابخانەکان هەڵوەشێنرایەوە
په‌روه‌رده‌
وەزارەتی پەروەردە
وەزارەتی پەروەردە
کوردستان وەزارەتی پەروەردە زانکۆ و پەیمانگەکان

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا سیستمی پەڕینەوە (عبوور) لە پەیمانگاکان و دەرچوون بە 40 نمرە لە قوتابخانەکان هەڵبوەشێنێتەوە، بڕیارەکەش لە ساڵی خوێندنی 2027-2028ـەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەپێی نووسراوێکی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تاقیکردنەوەکان و ساڵنامەی خوێندن لە وەزارەتی پەروەردە، کە واژۆی نورەددین عوسمان سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی لەسەرە، چەند گۆڕانکارییەکی نوێ لە سیستمی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەکان راگەیەنران. ئەو بڕیارانە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەت لە رێکەوتی 10ـی ئەیلوولی 2026 پەسەند کراون.

لە نووسراوەکەدا هاتووە، بڕیار درا بە هەڵوەشاندنەوەی بابەتی پەڕینەوە (عوبوور) بۆ سەرجەم پەیمانگاکان لە ساڵی خوێندنی 2027-2028 و ساڵانی دواتر.

وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوە دا، بڕیاری دووەم تایبەتە بە هەڵوەشاندنەوەی دەرچوون بە 40 نمرە و زیاتر لە پۆلەکانی چوار تاوەکوو 11 لە ساڵی خوێندنی 2027-2028 و ساڵانی دواتر. 

لە کۆتایی نووسراوەکەدا جەخت کراوەتەوە، لەدوای جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە، پێویستە قوتابی نمرەی دەرچوون 50 و بەرەو سەرەوە بەدەست بهێنێت، ئەوەش پاش سوودمەندبوون لە پێنج نمرەی بڕیار.

لە ساڵانی رابردوودا سیستمی پەڕینەوە لە پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە کاری پێ دەکرا، قوتابیان دەیانتوانی بە کەوتن لە یەک بابەتدا بچنە قۆناخی داهاتوو و دواتر تاقیکردنەوەی تێدا بکەنەوە. هەروەها سیستمی دەرچوون بە 40 نمرە ئاسانکارییەکی زۆر بوو بۆ قوتابیانی قۆناخە بنەڕەتی و ئامادەییەکان (لە پۆلی چوارەمەوە تاوەکوو 11ـیەمی ئامادەیی) بۆ ئەوەی بە بەکارهێنانی نمرەی بڕیار لە کەوتن رزگاریان بێت.

 
دیجیتاڵ میدیا ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان