شارەوانی هەولێر هەڵمەتی پاککردنەوەی رێڕەوە ئاوییەکانی دەستپێکرد و ئامادەکاری بۆ وەرزی زستان و رێگری لە لافاو دەکات.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە سنووری هەر شەش شارەوانییەوە هەڵمەتی پاککردنەوەی رێڕەوە ئاوییەکانی دەستپێکرد و تەواوی مەنهۆڵ و ئاوەڕۆکان پاک دەکرێنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 21ـی ئەیلوولی 2026، کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە ـی گوت، دەیان تیمیان لە سنووری شەش شارەوانییەکە پێکهێناوە و هەڵمەتێکی فراوانی پاککردنەوەی رێڕەوە ئاوییەکان و ئاوبەرە سندوقییەکانیان دەستپێکردووە، ئەوەش وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی زستان و باران بارین و رێگری لە دروست بوونی لافاو.
راشیگەیاند، دروستکردنی ژمارەیەک پۆند و ئاوبەری سندوقی کاریگەری زۆر باشی بۆ کەمکردنەوەی مەترسی دروست بوونی لافاو هەبووە و ساڵی رابردووش ئەو کاریگەرییە بە ئاسانی دەرکەوت، بەڵام بۆ دڵنیابوونەوە مەنهۆڵ و ئاوەڕۆکان پاک دەکەنەوە.
داواشی لە هاووڵاتییان و کاسبکاران کرد هاوکاربن لە فرێنەدانی پاشماوە و زبڵ و خاشاک بۆ ناو رێرەوە ئاوییەکان بۆ ئەوەی نەگیرین و نەبنەهۆی کۆبوونەوەی ئاو. سەرۆکی شارەوانی هەولێر گوتیشی، چەند گەڕەک و شوێنێک دەستنیشان کراون کە ئەگەری زیاتری کۆبوونەوەی ئاویان تێدا هەیە و پێش وەرزی باران بارین ئەو شوێنانە پاک دەکەنەوە و پاشماوەکان لە مەنهۆڵ و ئاوەڕۆکان فڕێدەدەن.




