بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

وەزارەتی نەوت: لەمانگی ئەیلوول تێکڕای هەناردەی نەوت رۆژانە 2.6 ملیۆن بەرمیل بووە

وەزارەتی نەوت: لەمانگی ئەیلوول تێکڕای هەناردەی نەوت رۆژانە 2.6 ملیۆن بەرمیل بووە
ئابووری
عێراق هەناردەی نەوتی عێراق

تێکڕای هەناردەی رۆژانەی نەوتی خاوی عێراق لە مانگی ئەیلوولدا تا ئەمڕۆ، بە نزیکەی 2 ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بووە، و ئەم رێژەیەش بەپێی ئەو بڕانەی پێشبینی دەکرێت لە رۆژانی ماوەی ئەم مانگەدا بە کردەیی هەناردە بکرێن، گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

ئەمرۆ دووشەممە، 21ـی ئەیلوولی 2026، وەزارەتی نەوتی عێراق لە رواگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، تێکڕای هەناردەی رۆژانەی نەوتی خاوی عێراق لە مانگی ئەیلوولدا تا ئەمڕۆ، بە نزیکەی 2 ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بووە، ئاماژەی بەوەش داوە، گەیشتن بەم ئاستە لە بەرهەمهێنان لە کاتێکدایە کە گەرووی هورمز داخراوە، ئەمەش دەستکەوتێکی گرنگە، هەروەها دووپاتیشیکردەوە، هەوڵەکانیان بۆ بەردەوامیدان بە پرۆسەی هەناردەکردن بە بەرزترین ئاست، لەپێناو دابینکردنی داهاتی دارایی پێویست بۆ گەنجینەی گشتیی وڵاتە.

سەبارەت بەوەی لە رۆژێکی دیاریکراودا تەنیا چوار ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە کراوە، وەزارەتەکە روونیکردەوە، ئەمە دوای ئەوە هات کە کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بڕێک نەوتی خاوی لە دەرەوەی گەرووی هورمز هەناردە کرد، ئەویش کەشتییەکی نەوتی خاوی کێڵگەی گەیارەی پێ بووە و لە پاڵ ئەو بڕانەی دیکەدا کە لە بەندەرەکانی باشوور و دەروازەی باکوورەوە هەناردە دەکرێن، بەپێی خشتەی بارکردن و بەمەبەستی تەواوکردنی بڕی گونجاو بۆ بارکردن لە کەشتییە نەوتییەکاندا هەناردە کراوە.

ئەم روونکردنەوەیەی وەزارەتی نەوتی عێراق لە کاتێکدا بڵاوکرایەوە کە لە هەندێک میدیادا دەنگۆیەک سەبارەت بە گەیشتنی هەناردەی نەوتی خاوی عێراق بە 4 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بڵاوکرابووەوە و وەزارەتەکە لەوبارەوە روونکردنەوەکەی بڵاوکردەوە.

 
دیجیتاڵ میدیا ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان