بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

تەقینەوەی بەهێز کۆگایەکی تەقەمەنیی لە دەوروبەری حەلەب هەژاند

تەقینەوەی بەهێز کۆگایەکی تەقەمەنیی لە دەوروبەری حەلەب هەژاند
سیاسی
سووریا

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە زنجیرەیەک تەقینەوەی بەهێز ناوچەی عەیسی لە دەوروبەری باشووری حەلەب هەژاندووە، و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تەقینەوەکان لە نێو کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیدا بوون.

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە لێدوانێکدا بۆ رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 21ـی ئەیلوولی 2026، دەنگی چەندین تەقینەوەی یەک لە دوای یەک و بەهێز لە ناوچەی عەیس لە دەوروبەری باشووری پارێزگای حەلەب بیستراوە.

بەگوێرەی بەدواداچوونە سەرەتاییەکان،ەکە بەهۆی تەقینەوەی کۆگایەکی تەقەمەنی بووە، لە کاتێکدا تاوەکو ئێستا ناسنامەی ئەو لایەنەی کە کۆگاکەی بەڕێوەبردووە ئاشکرا نەبووە و زانیاریی وردیش لەسەر قەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکان لەبەردەستدا نییە و لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتییەکە بەردەوامە.

روانگەی سووری ڕوونی کردەوە کە ئەم تەقینەوەیە دوای زنجیرەیەکی هاوشێوە دێت کە لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا لە ناوچە جیاوازەکانی سووریا روویانداوە و بوونەتە هۆی کوژران و برینداربوونی دەیان کەس.

لەو چوارچێوەیەدا، لە 18ی ئەیلوول لە شارۆچکەی عەیاش لە رۆژئاوای دێرەزوور، کۆگایەکی چەکی سەر بە وەزارەتی بەرگری تەقییەوە و بووە هۆی کوژرانی 11 ئەندامی وەزارەتەکە و برینداربوونی 10ی دیکە.

پێشتریش لە 9ی ئەیلوولدا تەقینەوەی کۆگایەکی مووشەکی لە نزیک کەمپی ئەلکەمونە لە باکووری ئیدلب گیانلەدەستدانی 18 کەس و برینداربوونی 15ی دیکەی لێکەوتەوە، لە پاڵ تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری تەقەمەنی لە شاری بنش لە 1ی ئەیلوولدا کە پێنج کوژراوی لێکەوتبووەوە.

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ هۆشداری دەدات لەوەی کە دووبارەبوونەوەی لەم شێوەیەی تەقینەوەی کۆگاکان، نیگەرانیی جددی لەسەر شێوازی هەڵگرتن و گواستنەوەی چەک لە سووریادا دروستکردووە، بەتایبەت کە زۆربەی ئەم کۆگایانە لە نزیک ناوچە ئاوەدانەکان و کەمپی ئاوارەکاندا جێگیر کراون.

روانگەکە جەختی لەوە کردەوە، نەبوونی مەرجی سەلامەتی مەترسییەکی راستەوخۆ لەسەر ژیانی هاووڵاتییانی مەدەنی و تیمەکانی فریاکەوتن دروست دەکات، و پێویستە بەپەلە رێکاری ئەمنی بۆ دوورخستنەوەی جبەخانەکان لە شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵک بگردرێتەبەر.

 
 
 

#متداول: انـ ـفـ ـجـ ـارات متتاليه في ريف #حلب منطقة #العيس، من المرجح أن يكون مستودع ذخـ ـيـ ـرة pic.twitter.com/WKJuFJnI0B

— المرصد السوري لحقوق الإنسان (@syriahr) September 20, 2026

#متداول: انـ ـفـ ـجـ ـارات متتاليه في ريف #حلب منطقة #العيس، من المرجح أن يكون مستودع ذخـ ـيـ ـرة pic.twitter.com/Y9TwKQLwRQ

#متداول: انـ ـفـ ـجـ ـارات متتاليه في ريف #حلب منطقة #العيس، من المرجح أن يكون مستودع ذخـ ـيـ ـرة pic.twitter.com/WKJuFJnI0B

— المرصد السوري لحقوق الإنسان (@syriahr) September 20, 2026
دیجیتاڵ میدیا ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان