بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

چین و ئەمریکا ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی لووتکە دەکەن

چین و ئەمریکا ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی لووتکە دەکەن
ئابووری
جیهان

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا کۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیرانی چین لە نیویۆرک ڕاگەیاند بە مەبەستی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە بازرگانییەکان، دابینکردنی ماددە دەگمەنەکان و درێژکردنەوەی رێککەوتنی بازرگانی؛ ئەم دیدارە ڕێگەخۆشکەرە بۆ کۆبوونەوەی ترەمپ و شی جینپینگ لە واشنتن لە یەکەم سەردانی سەرۆکی چیندا دوای 10ساڵ.

سکۆت بێسێتنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی: ئەمڕۆ یەکشەممە 20ـی ئەیلوولی 2026، لە نیویۆرک لەگەڵ هی لیفینگ، جێگری سەرۆکوەزیرانی چین کۆبوومەوە.
بێسێنت لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان باسی لەوە کردووە، پەیوەندییە بارزانی و پرسی دارایی نێوان هەر دوو وڵات و سەردانەکەی شی جیپینگ، سەرۆککۆماری چین بۆ ئەمریکایان تاوتوێ دەکەین.

هەروەها وەزیری گەنجینەی ئەمریکا نووسیویەتی: ئەم گفتوگۆیانە هاوکار دەبن لە هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ بەهێزکردنی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی ئەمریکا و ئەنجامێکی باش بۆ گەلەکەی.

ئاژانسی فرانس پرێس لەوبارەوە بڵاوی کردووەتەوە، کۆبوونەوەکە لە بارەگای سەرەکیی جەی پی مۆرگان چەیس لە نیویۆرک بەڕێوەدەچێت و جەمیسۆن گریر بەرپرسی یەکەمی دۆناڵد ترەمپ، بۆ پرسی بازرگانی بەشدار دەبێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو ئاژانسە، هەر دوو وڵات بە دوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە بازرگانییەکان و چارەسەرکردنی نیگەرانییە تەکنۆلۆجیاکان دەگرێن، هاوکات ئەگەر درێژکردنەوەی رێککەوتنی بازرگانی نێوانیان کە لە مانگی تشرینی دووەم بەسەردەچێت، لەگەڵ دانانی پەرژینەکانی سەلامەتی بۆ گەشەپێدانی ژیریی دەستکرد.

فرانس پرێس باسی لەوەش کردووە، بەرپرسانی ئەمریکی چاویان لەوەیە، دڵنیایی لە بەردەوامی هەناردەکردنی ماددە دەگمەنکان لە چینەو بۆ ئەمریکا بکرێت، چونکە ئەو ماددانە بۆ کۆمپانیاییەکانیان زۆر گرنگن.

چاوەڕوان دەکرێت دۆناڵد ترەمپ و شی جینپینگ لە مانگی تشرینی دووەمدا لە کۆڕبەندی هاوکاریی ئابووریی ئاسیا-پاسافیک (APEC) لە شاری شێنزینی چین کۆببنەوە. هەروەها پێشبینی دەکرێت ترەمپ بانگهێشتی شی بکات بۆ لووتکەی G20 کە بڕیارە لە مانگی کانوونی یەکەمدا لە هاوینەهەواری دۆراڵی خۆی لە میامی بەڕێوەبچێت.

سەرۆکی ئەمریکا هەفتەی داهاتوو لە کۆشکی سپی میوانداریی سەرۆکی چین دەکات لە یەکەم سەردانیدا دوای دە ساڵ بۆ واشنتن، لە کاتێکدا هەردوو سەرکردە هەوڵ دەدەن لە رێگەی تاوتوێکردنی چارەسەرێک بۆ دۆسیە ئاڵۆزەکانی وەک جەنگی ئێران، تایوان و جەنگی بازرگانی، سەقامگیری بۆ پەیوەندییەکانیان بدۆزنەوە.

 
دیجیتاڵ میدیا ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان