بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

بەڵگەنامیەکی دزەپێکراو پلانێکی نهێنی تاران و مۆسکۆ دژی سزاکان ئاشکرادەکات

بەڵگەنامیەکی دزەپێکراو پلانێکی نهێنی تاران و مۆسکۆ دژی سزاکان ئاشکرادەکات
سیاسی
جیهان رووسیا و ئێران ڕێککەوتنی رووسیا و ئێران

بەڵگەنامەیەکی نهێنیی رووسیا نەخشەڕێگایەکی بەرفراوانی نێوان مۆسکۆ و تاران ئاشکرادەکات بۆ قووڵکردنەوەی هاوکارییە ئابووریی و سەربازییەکانیان تا کۆتایی ساڵی 2026، دامەزراندنی کەناڵی دارایی جێگرەوە، پتەوکردنی هاوکارییە ئەتۆمییەکان، بەرهەمهێنانی پارچەی فڕۆکەی رووسی لە نێوخۆی ئێران و جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژەی هاوبەشی وزە و گواستنەوە لەخۆدەگرێت.

تۆڕی هەواڵی فۆکس نیوزـی ئەمریکی، ئەمڕۆ یەکشەممە 20ـی ئەیلوولی 2026 ئاشکرایکردووە، دەستی بە بەڵگەنامەیەک گەیشتووە، لە 44 لاپەڕە پێکهاتووە و لەژێر ناونیشانی پلانی هاوکاریی نێوان فیدراسیۆنی رووسیا و کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ساڵانی 2024-2026 ئامادەکراوە، ئەم پلانە لە 2ـی ئەیلوولی 2024 لە لایەن مۆسکۆوە پەسەندکراوە و تێیدا سەرجەم وەزارەت، دەستە و کۆمپانیا دەوڵەتییە بەرپرسەکان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان لە ماوەی ئەو دوو ساڵەدا دەستنیشانکراون.

بەگوێرەی راپۆرتی فۆکس نیوز، بەشێک لە دەستپێشخەرییەکان چوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە و بوونەتە پڕۆژەی کرداری، لە کاتێکدا دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە کاریگەری لەسەر بەشێکی دیکەی پلانە درێژخایەنەکان دروستکردووە.

کەناڵی دارایی جێگرەوە بۆ خۆدزینەوە لە سزاکان

لە بەشی دارایی پلانەکەدا، ئامانجداراوە پشکی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات بە دراوی نیشتمانی لە 68% لە ساڵی 2024ـوە بۆ 71% تا کۆتایی ساڵی 2026 بەرزبکرێندرێتەوە، هاوشانی فراوانکردنی هەژمارە بانکییە هاوبەشەکان بە دراوی خۆجێیی.

هەروەها داوا لە بانکە ناوەندییەکانی رووسیا و ئێران کراوە پەرە بە بەکارهێنانی دراوە دیجیتاڵییەکان بدەن بۆ پاکتاوکردنی مامەڵە داراییە سنووربەزێنەکان، و پەیوەندیی نێوان دامەزراوە داراییەکانیان لە رێگەی سیستەمێکی سەربەخۆی ئاڵوگۆڕی زانیاریی بانکییەوە رێکبخەن، هەرچەندە بەڵگەنامەکە راستەوخۆ دەستەواژەی خۆدزینەوە لە سزا بەکارناهێنێت، بەڵام جەخت لە رووبەڕووبوونەوەی رێوشوێنە بەرتەسککەرەوە تاکلایەنەکان و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە سیستەمە داراییەکانی رۆژئاوا دەکاتەوە.

لەوبارەیەوە لە سەرەتای ساڵی 2025، ئەلێکسی ئۆڤەرچوک، جێگری سەرۆکوەزیرانی رووسیا رایگەیاندبوو، مۆسکۆ و تاران بە شێوەیەکی نیمچە تەواو پشتبەستنیان بە دراوی نیشتمانی بۆ بازرگانی دەستپێکردووە. هاوکات لە رێگەی بەستنەوەی تۆڕی شەتابـی ئێرانی بە سیستەمی میرـی رووسییەوە، پێویستیی مامەڵەکانیان بە سیستەمی نێودەوڵەتیی سوێفت کەمکردووەتەوە.

هاوکاریی ئەتۆمی لە وێستگەی بوشەهر

لە بڕگەیەکی دیکەی بەڵگەنامەکەدا، ئەرکی بەردەوامبوونی کارەکان لە وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهری ئێران بە کۆمپانیای رۆساتۆمـی رووسیا سپێردراوە، ئەمەش دابینکردنی سووتەمەنی و ئەنجامدانی کاری چاککردنەوە بۆ یەکەی یەکەمی وێستگەکە و تەواوکردنی دروستکردنی هەردوو یەکەی دووەم و سێیەم لەخۆدەگرێت.

لە 2ـی ئەیلوولی 2026ـیشدا، کۆمپانیای رۆساتۆم دەستپێکردنی گەڕانەوەی پسپۆڕانی رووسی بۆ وێستگەی بوشەهر راگەیاند بە مەبەستی چاککردنەوەی یەکەی یەکەم و گۆڕینی بەشێک لە سووتەمەنییەکەی، و گەیشتنی بڕی پێویستی سووتەمەنیی ئەتۆمیشی بۆ ناوەندەکە دووپاتکردەوە.

 
کاروان شوانی ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان