سیاسی
کوردستان دژەتیرۆری کوردستان
دژەتیرۆری کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی بیستنی دەنگی تەقینەوە لە سنووری پارێزگای هەولێر بڵاوکردەوە و هاووڵاتییانی دڵنیا کردەوە کە دەنگەکان پەیوەندییان بە مەشقی سەربازی و تەقاندنەوەی پاشماوەی تەقەمەنییەوە هەبووە و هیچ جێگەی مەترسی نین.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 20ـی ئەیلوولی 2026، دژەتیرۆری کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند "هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە، دەنگی ئەو تەقینەوانەی ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای هەولێر بیستران، مەشق و راهێنانی سەربازی و چالاکیی ئەمنی بووە و هیچ جێگەی مەترسی نییە."
دژەتیرۆری کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو دەنگانەی بیستراون، بەشێکیان پەیوەست بوون بە تەقاندنەوەی کۆنترۆڵکراوی پاشماوەی تەقەمەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە.
دیجیتاڵ میدیا ,




