بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

ترەمپ بۆ ئێران: رێککەوتن یان لەناوبردنی تەواوەتی

ترەمپ بۆ ئێران: رێککەوتن یان لەناوبردنی تەواوەتی
جەنگی ئێران سیاسی
جیهان چەکدارە حووسییەکانی یەمەن گەرووی هورمز جەنگی ئێران و ئەمریکا

 سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاند، "من لە دۆخی بڕیاردانمدام و لە داهاتوویەکی نزیکدا گۆڕانکاریی زۆر گەورە روودەدەن."

یەکشەممە 20ـی ئەیلوولی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز گوتی، "ئێستا بژاردەکان لەسەر مێزن، لەوانە لەناوبردنی تەواوەتیی ئێران، یان رێگەدان بەوەی لە رووی ئابوورییەوە داڕمانی تەواوەتی لەو وڵاتە رووبدات، یان گەیشتن بە رێککەوتنێک."

سەرۆکی ئەمریکا گوتی، "پرسیارەکە ئەوەیە کەی و ئایا ئێران بە تەواوەتی دەتەقێنمەوە، باشتر وایە رەفتارەکانیان باش بکەن."

سەبارەت بە ئەگەری کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی تاران، ترەمپ رایگەیاند، کراوەیە بۆ بیرۆکەی دیدار لەگەڵ سەرۆکی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەم هەفتەیەدا.

 گوتیشی، "هەندێک لە بەرپرسانی ئێران خۆیان حەشارداوە و ناتوانین ئەو کەسانە بدۆزینەوە دەسەڵاتی واژۆکردنی رێککەوتنیان هەبێت."

لەسەر دۆخی ناوچەکە، سەرۆکی ئەمریکا جەختیکردەوە، ئەم هەفتەیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جیاواز نییە لە هەفتەکانی دیکە، هەرچەندە هۆشداری دراوەتە هاووڵاتییانی ئەمریکا لە سەرانسەری ناوچەکەدا.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، ترەمپ روونیکردەوە وڵاتەکەی لە پەیوەندیی بەردەوامدایە لەگەڵ حووسییەکان و ئەوان رازی بوون ئیتر جەنگ درێژە پێنەدان و کۆتایی پێبهێنن.

کاروان شوانی ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان