سهرۆكی حکوومەتی ههرێمی كوردستان، پێشوازیی له ئیمانوێل مینیۆ، كونسوڵی گشتیی نوێی فهرهنسا له ههرێمی كوردستان كرد.
یەکشەممە 20ـی ئەیلوولی 2026، مەسرور بازرانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە کونسوڵی گشتی نوێی فەرەنسا کرد، لە دەستپێکی دیدارەکەدا، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا، خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان نیشان دا و کورتەیەکیشی لە کار و چالاکییەکانی لە ماوەی داهاتوودا بۆ زیاتر پێشخستنی پەیوەندییەکانی فەرەنسا و هەرێمی کوردستان خستەڕوو و ئاماژەشی بە ئامادەکارییەکانی بنیاتنانی باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە هەولێر کرد.
هاوکات سەرۆکی حکوومەت پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسی کرد و پشتیوانیی حکوومەتیشی بۆ سەرخستنی ئەرکەکە دەربڕی.
سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە پەیوەندی و دۆستایەتیی لەمێژینەی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا کرد و سوپاسی حکوومەت و خەڵکی فەرەنسای کرد بۆ پشتیوانیکردنی خەڵکی کوردستان لە قۆناخە جیاوازەکاندا.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عيراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.




