بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

مەسرور بارزانی بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی فەڵەستین دەکات

مەسرور بارزانی بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی فەڵەستین دەکات
سیاسی
کوردستان حکوومەتی هەرێمی کوردستان

بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی فەڵەستین کرد و لەلای خۆیەوە کونسوڵی فەڵەستین سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ پشتگیریکردنی ئەرکەکەی و دەستپێشخەریی پێدانی سکۆڵەرشیپ بە قوتابییانی وڵاتەکەی.

ئەمڕۆ یەکشەممە 20ـی ئەیلوولی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ماهیر ئەلکەرکی کونسوڵی گشتیی فەڵەستین کرد، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلۆماتییەکەی لە هەرێمی کوردستان.
لە دیدارەکەدا، سەرۆکوەزیران، سوپاسی کونسوڵی گشتیی فەڵەستینی کرد بۆ کارکردنی لە پێناو بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
لەلای خۆیەوە، کونسوڵی گشتیی فەڵەستین، سوپاسی هاریکاریی و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی کرد.

هەر لە دیدارەکەدا کونسوڵی گشتیی فەڵەستین سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ بەخشینی سکۆڵەرشیپ بە قوتابییانی فەڵەستینی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.
هاوکات، پێزانینی خۆشی بۆ هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوایی بارزانی بۆ خەڵکی فەلەستین دەربڕی.

 
 
دیجیتاڵ میدیا ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان