بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

دارایی عێراق: تەرخانکراوی دارایی بۆ دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست دابین کراوە

دارایی عێراق: تەرخانکراوی دارایی بۆ دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست دابین کراوە
ئابووری
عێراق فەرمانبەرانی گرێبەست

وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری دا بە جێگیرکردنی دەقی دامەزراندنی هەمیشەیی فەرمانبەرانی گرێبەست لە نێو پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵیی ساڵی 2027 و، وەزیری داراییش دڵنیایی دەدات تەواوی پێداویستییە داراییەکانی ئەو پڕۆژەیە دابین کراون.

وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە، 20ـی ئەیلوولی 2026، بڵاویکردووەتەوە، فالح ساری وەزیری دارایی عێراق، دەقی دامەزراندنی ئەو فەرمانبەرانەی کە بە شێوەی گرێبەست کار دەکەن لەسەر میلاکی هەمیشەیی، لە نێو پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2027 جێگیر کرد.

بە گوێرەی راگەیەنراوەکە، "لە کاتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئامادەکردنی بودجە، وەزیری دارایی جەختی لە جێگیرکردنی دۆسیەی فەرمانبەرانی گرێبەست و کرێکارانی رۆژانە لە پرۆژەیاسای بودجەکەدا کردەوە". ئاماژەی بەوە دا، ئەم هەنگاوە دوای کارکردنی بەردەوامی فەرمانگەکانی وەزارەتی دارایی دێت بۆ سەرژمێریکردنی ژمارە و داتاکان، هەژمارکردنی تێچووی دارایی دامەزراندنیان و دابینکردنی تەرخانکراوی دارایی پێویست.

فالح ساری روونیکردەوە، وەزارەتی دارایی بە بەرپرسیارێتییەکی بەرزەوە مامەڵەی لەگەڵ دۆسیەی فەرمانبەرانی گرێبەست و کرێکارانی رۆژانە کردووە. گوتیشی، "کارمان بۆ تەواوکردنی پێداویستییە دارایی و تەکنیکییەکان کردووە، هەروەها دۆسیەکەمان لە قۆناخی داواکارییەوە گواستووەتەوە بۆ قۆناخی رێکارە فەرمییەکان، ئەوەش لە رێگەی جێگیرکردنی لە نێو پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیدا."

 
 
 
دیجیتاڵ میدیا ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان