بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

گەنجێکی کەرکووک دەبێتە سەرۆکی مارشالەکانی ئەمریکا

گەنجێکی کەرکووک دەبێتە سەرۆکی مارشالەکانی ئەمریکا
سیاسی
جیهان

محەمەد ساڵح، لە کەرکووکەوە کۆچی بۆ ئەمریکا کردووە، لە رێگەی هەوڵ و تێکۆشانی بەردەوامەوە توانی پلەی سەرۆکی مارشالەکانی نووسینگەی مارشالی مانچستەر بەدەستبهێنێت.

ساڵح لە گێڕانەوەی بەسەرهاتی ژیانیدا روونیکردەوە، گەشتەکەی لە چیاکانی کوردستان و کۆڵانەکانی کەرکووکەوە دەستیپێکردووە. پاش ئەوەی رووی لە ئەمریکا کردووە و قۆناخە سەرەتاییەکانی ژیانی تێپەڕاندووە، وەک ئەفسەری گەڕۆک خزمەتی ئەمنیی پێشکەشکردووە.

سەبارەت بەم رێگایە، ساڵح جەختیدەکاتەوە، هەر قۆناخێکی ژیانی پڕ لە ئاستەنگ و قوربانی بووە، بەڵام هاوکات وانە و گەشەسەندنی گەورەی پێبەخشیوە.

محەمەد ساڵح لە پەیامێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردەوە، نووسیویەتی: "کاتێک دەڕوانمە رابردووی خۆم، بۆم دەردەکەوێت کە ئەوە تەنیا هەنگاوی من نەبووە، بەڵکو دەستگیرۆی خوایی بووە. شانازی بەو شوێنە دەکەم کە لێیەوە هاتووم، سوپاسگوزارم بۆ ئەو رێگا درێژەی بڕیومە، و دەزانم کە ئەمە تەنیا سەرەتایە".

 
 
لاڤین عومەر ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان