بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

وەزیری پەروەردە: سەرۆکی حکوومەت گرنگی بەناوەندەکانی خوێندن دەدات

وەزیری پەروەردە: سەرۆکی حکوومەت گرنگی بەناوەندەکانی خوێندن دەدات
په‌روه‌رده‌
کوردستان

ئەمڕۆ یەکشەممە، 20ـی ئەیلوولی 2026، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان، لە رێورەسمی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن رایگەیاند: ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەت لەم رێورەسمەدا، مایەی بایەخدان و گرنگیدانی گەورەیە بە قوتابخانەکان و سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان.

وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەش کرد، پشتیوانیی بەردوامی حکوومەت بۆ پرۆسەی پەروەردە هاندەرێکی گەورەیە بۆ پێشخستنی ئاستی زانستی و پەروەردەیی لە ناوچەکەدا و سەرخستنی پرۆسەی خوێندن بۆ ئەم ساڵیش.

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی پەروەردە، پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ لە 7,590 قوتابخانەدا بەڕێوەدەچێت، تیایدا زیاتر لە 1 ملیۆن و 700 هەزار قوتابی گەڕاونەتەوە هۆڵەکانی خوێندن. لەو ژمارەیە، زیاتر لە 123 هەزار قوتابی بۆ یەکەمجار کورسییەکانی پۆلی یەکەمی سەرەتاییان تاقی کردووەتەوە. هەروەها، سەرپەرشتیکردنی ئەم پرۆسەیە لەلایەن 168 هەزار مامۆستا و فەرمانبەرەوە بەڕێوەدەچێت.

سەبارەت بە دابینکردنی پێداویستییە زانستییەکان، وەزارەتی پەروەردە 19 ملیۆن پەرتووکی نوێی بۆ قوتابیان ئامادە کردووە، و لەپێناو بەرزکردنەوەی کوالێتیی خوێندن، گۆڕانکاری لە 110 پەرتووک و پرۆگرامی خوێندنیشدا کراوە.

پەرەپێدانی ژێرخانی پەروەردە لە کابینەی نۆیەمدا:
لە لایەکی دیکەوە، لە چوارچێوەی بایەخدانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کەرتی پەروەردە، لە ماوەی تەمەنی ئەم کابینەیەدا ژێرخانی پەروەردە گەشەی پێدراوە؛ بە جۆرێک 236 قوتابخانە و باخچەی ساوایان دروستکراون، 2,650 قوتابخانە نۆژەنکراونەتەوە، و 476 پۆلی نوێش بۆ قوتابخانەکان زیادکراون، ئەوەش بە ئامانجی دابینکردنی ژینگەیەکی لەبارتر و گونجاوتر بۆ قوتابیان و پرۆسەی فێربوون.

 
لاڤین عومەر ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان