بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

ئاگر لە باڵەخانەیەکی ئیسکان تاوەر لە هەولێر کەوتەوە

ئاگر لە باڵەخانەیەکی ئیسکان تاوەر لە هەولێر کەوتەوە
گشتی
کوردستان

گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ رایگەیاند، ئاگر لە شوقەیەکی نهۆمی نۆیەمی باڵەخانەیەکی ئیسکان تاوەر لە شاری هەولێر کەوتووەتەوە، و ئێستا سێ تیمی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە و رزگارکردنی نیشتەجێبووانی باڵەخانەکەن لە نێو دووکەڵدا.

شەممە 19ی ئەیلوولی 2026، شاخەوان سەعید گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بەی راگەیاند، ئاگرێک لە ژوورێکی یەکێک لە شوقەکانی نهۆمی نۆیەمی باڵەخانەی ئیسکان تاوەر کەوتووەتەوە.

گوتەبێژی بەرگریی شارستانی روونی کردەوە کە دەستبەجێ دوای ئاگادارکردنەوەیان، سێ تیمی ئاگرکوژێنەوە و فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنیەکە و لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ ئەوەی بڵێسەی ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن و رێگری لە تەشەنەسەندنی بۆ شوقەکانی دیکەی هەمان نهۆم و باڵەخانەکە بگرن.

بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان لەو باڵەخانەیەدا نیشتەجێن و ئاگرەکە دووکەڵێکی ئێجگار زۆری دروستکردووە، تیمەکانی رزگارکردنی بەرگریی شارستانی چوونەتە نێو سەرجەم نهۆمەکان و سەرقاڵی دەرهێنان و رزگارکردنی خەڵکن تا لە مەترسیی دووکەڵەکە دووریان بخەنەوە.

گوتەبێژی بەرگریی شارستانی جەختی لەوە کردەوە کە تەواوی هەوڵەکانی تیمەکان بۆ پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتییانە تاوەکو هیچ زیانێکی گیانی لەەکە نەکەوێتەوە، و رەوشەکە لە ژێر چاودێری و هەوڵی کۆنترۆڵکردندایە.

 
دیجیتاڵ میدیا ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان