بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

هێزی دەریایی عێراق هێرشێکی چەتەیی پووچەڵ دەکاتەوە

هێزی دەریایی عێراق هێرشێکی چەتەیی پووچەڵ دەکاتەوە
سیاسی
عێراق

ئەمڕۆ شەممە، 19ـی ئەیلوولی 2026،  سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەسرە رایگەیاند، هێزی دەریایی عێراق هەوڵێکی چەتەیی دەریایی بۆ سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە ئاوە هەرێمییەکان پووچەڵکردەوە. هێزەکان سەرجەم تێوەگلاوانی ئەو هێرشەیان دەستگیرکردووە.

سەرچاوەکە روونیکردەوە، کەشتییە نەوتهەڵگرەکە بە ناوی (MAYSAL-RAYM) بووە و لە ناوچەی بارکردن و بەتاڵکردنەوەی (STS) بەرامبەر بە بەندەری نەوتیی بەسرە رووبەڕووی هێرشی چەکداران بووەتەوە. هێرشەکە لەلایەن چەند کەسێکەوە بە بەکارهێنانی دوو بەلەم کراوە.

دوای گەیشتنی زانیارییەکان، هێزێکی دەریایی دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنیەکە و کۆنترۆڵیان کردووە. لەو چالاکییەدا 11 تۆمەتبار دەستگیرکراون کە لەناو ئەو دوو بەلەمەدا بوون و بۆ هێرشەکە بەکاریان هێنابوو.

 
لاڤین عومەر ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان