بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

یەمەن: چوار دەوڵەت مەشق و هاوکاری پێشکەشی حووسییەکان دەکەن

یەمەن: چوار دەوڵەت مەشق و هاوکاری پێشکەشی حووسییەکان دەکەن
سیاسی
جیهان چەکدارە حووسییەکانی یەمەن یەمەن عێراق

یاریدەدەری وەزیری بەرگریی یەمەن بۆ کاروباری هاوکاریی نێودەوڵەتی ئاشکرایکرد، چەکدارانی حووسی لە چوار دەوڵەتەوە هاوکاری و مەشق وەردەگرن یەکێکیان عێراقە، هاوکات رایگەیاند، درۆنی پێشکەوتوو خراوەتە خزمەت تواناکانی سوپای یەمەنەوە.

لیوا سەمیر حاج سەبری، یاریدەدەری وەزیری بەرگری یەمەن، ئەمڕۆ هەینی 18ـی ئەیلوولی 2026 راگەیاند، هێزە حکوومییەکان، جگە لە رووبەڕووبوونەوەی سەربازی، بەرەنگاری دەیان هەزار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بالیستیش دەبنەوە ئێران لە رێگەی قاچاخ و لە بەندەری حودەیدەوە بۆ حووسییەکانی دابین کردووە.

ئەم بەرپرسە سەربازییەی یەمەن باڵادەستیی توانای ئاگرینی حووسییەکانی، سەرەڕای ئەو مەشق و هاوکاری و پڕچەککردنەی لە درێژایی ساڵانی رابردوودا بە هێزە حکوومییەکان دراوە، گەڕاندەوە بۆ ئەوەی چەکدارانی ئەم گرووپە مەشق و هاوکارییان لە چوار دەوڵەتەوە پێدەگات.

 رایگەیاند، ئێران هاوپەیمانی سەرەکیی حووسییەکانە لەم بوارەدا لە پاڵ هەریەک لە لوبنان و عێراق. هەروەها ئاماژەی بە بوونی وڵاتی چوارەمیش کرد بە گوتەی ئەو، پشتیوانیی لۆجستی پێشکەش دەکات لە رێگەی ئاسانکاریکردن بۆ قاچاخی هەندێک لە چەکەکان، لەخۆگرتنی کادرە سیاسییەکان و دابینکردنی مینبەری راگەیاندن بۆ حووسییەکان.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی یەمەن جەختیکردەوە، ئەو وڵاتانە بە شێوازێکی هاوئاهەنگ و تەواوکاری لە بوارەکانی مەشق، راهێنان، دابینکردنی پێداویستی، پشتیوانی و قاچاخچێتیی چەکدا کاریان کردووە و رایگەیاند، سەرەڕای دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیەک باری چەک، بەڵام بەشی هەرە زۆری ئەو بارانە گەیشتوونەتە دەستی چەکدارانی حووسی.

 
کاروان شوانی ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان