بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

تەقینەوەیەکی بەهێز لە جبەخانەیەکی چەک لە دێرەزوور روویدا

تەقینەوەیەکی بەهێز لە جبەخانەیەکی چەک لە دێرەزوور روویدا
سیاسی
سووریا

میدیای فەرمیی سووریا بڵاویکردەوە، تەقینەوەیەکی گەورە جبەخانەیەکی چەک و تەقەمەنیی لە ناوچەی سەربازیی عەیاش لە رۆژئاوای پارێزگای دێرەزوور هەژاندووە، و دەستبەجێ تیمەکانی فریاکەوتن و بەرگریی شارستانی بۆ شوێنیەکە بەڕێکەوتوون.

هەینی 18ـی ئەیلوولی 2026، بەپێی زانیارییەکانی میدیاکانی سووریا، دەنگی تەقینەوەیەکی ئێجگار بەهێز لە شارۆچکەی عەیاش کە دەکەوێتە بەشی رۆژئاوای دێرەزوور بیستراوە و ترس و دڵەڕاوکێی لای دانیشتووانی ناوچەکە دروستکردووە.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان دەریانخستووە،ەکە لە نێو کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە ناوچەی عەیاشی سەربازی بووە، کە یەکێکە لەو پێگانەی ژمارەیەک لە یەکە سەربازییەکانی سوپای سووریای لێ جێگیر کراوە.

دەستبەجێ دوای تەقینەوەکە، تیمەکانی فریاگوزاریی تەندروستی، ئەمبوڵانسەکان و تیمەکانی بەرگریی شارستانی خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیی بەپەلەوە و رەوانەی شوێنیەکە کراون تا لە ئەگەری کەوتنەوەی ئاگر کۆنترۆڵی بکەن.

تاوەکو ئێستا هیچ زانیاری و ئامارێکی فەرمی سەبارەت بە ژمارەی قوربانییەکان، قەبارەی زیانە ماددییەکان، و هۆکاری تەقینەوەی ئەو جبەخانەی چەکە بڵاونەکراوەتەوە، و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتییەکە کردووە.

 
دیجیتاڵ میدیا ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان