بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

مەزلووم عەبدی: دەبێت زمانی کوردی بێتە زمانی پەروەردە

مەزلووم عەبدی: دەبێت زمانی کوردی بێتە زمانی پەروەردە
سیاسی
کوردستان کۆبوونەوە مەزلووم عەبدی

مەزلووم عەبدی، راوێژکاری سەرۆکایەتیی سووریا لەگەڵ ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی شارۆچکەی کۆبانێ کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهات و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، بەتایبەتیەکانی زیندانی کۆبانێ کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی 10 زیندانی.

مەزلووم عەبدی لە کۆبوونەوەکەدا سەرنجی خستە سەرەکانی زیندانی کۆبانێ و ئاماژەی بەوە دا، دوای شەهیدبوونی شەڕڤان "سیپان حسۆ"، خۆپێشاندان دەستی پێکرد و لە ئاکامدا ژمارەیەک لە گەنجان دەستگیر کران. روونیشی کردەوە، دوای ئاراستەکردنی هەڕەشە لە دەستگیرکراوان بەوەی کە رەوانەی حەلەب دەکرێن، گرژی لە ناو زیندانەکەدا دروست بوو و لە ئەنجامدا 10 زیندانی گیانیان لەدەست دا و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.

ناوبراو باسی لەوەش کرد کە لێژنەیەکی تایبەتی لێکۆڵینەوە پێکهێنراوە بۆ دەرخستنی هۆکار و وردەکارییەکانیەکە و بڕیاردان لەسەری.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، مەزلووم عەبدی باسی لە رێککەوتنی 29ی کانوونی دووەم و میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی کرد و گوتی: ژمارەیەک لە دۆسیە و بابەتە سەرەکییەکانی پەیوەست بە رێککەوتنەکەوە چارەسەر کراون.

سەبارەت بە دۆسیەی زمانی کوردیش، مەزلووم عەبدی رایگەیاند کە ئەم بابەتە هێشتا لە ژێر گفتوگۆدایە و هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەر بەردەوامن. جەختیشی کردەوە کە دەبێت زمانی کوردی بێتە زمانی پەروەردە و وەک زمانێکی فەرمی بناسرێت.

 
 
دیجیتاڵ میدیا ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان