بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

واشنتن بەدواداچوون بۆ کەناڵەکانی دابینکردنی دارایی دیجیتاڵی بۆ سوپای پاسداران دەکات

واشنتن بەدواداچوون بۆ کەناڵەکانی دابینکردنی دارایی دیجیتاڵی بۆ سوپای پاسداران دەکات
جەنگی ئێران سیاسی
جیهان وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا گەمارۆکانی سەر ئێران

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سەپاندنی سزای بەسەر پلاتفۆرمی سەرمایە دیجیتاڵییەکانی ئێران بە ناوی "بیت بانک"، کۆمپانیای گەشەپێدەری پلاتفۆرمەکە و سێ کەسایەتیدا راگەیاند، بە تۆمەتی ئاسانکاریکردن بۆ دەربازبوون لە سزاکان و گواستنەوەی سەدان ملیۆن دۆلار بە دراوی بیتکۆین بۆ سوپای پاسدارانی ئێران.

پێنجشەممە 17ـی ئەیلوولی 2026، وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا روونیکردەوە، پلاتفۆرمەکە لەژێر کۆنترۆڵی بازرگانی ئێرانی، بابەک زەنجانیدایە، کە پێشتریش خرابووە نێو لیستی سزاکانی ئەمریکاوە. هاوکات رایگەیاند، رێکارە نوێیەکان تۆڕێکی دارایی دیجیتاڵی دەکەنە ئامانج تاران بۆ سپیکردنەوەی پارە و دابینکردنی دارایی بۆ لایەنەکانی سەر بە رژێمی ئێران بەکاریهێناوە.

سزاکان کۆمپانیای "پیشتاز سیمورغ بۆ بازرگانیی ئەلیکترۆنی"یان گرتەوە کە گەشەپێدەری نەرمەکاڵای پلاتفۆرمەکەیە، لەگەڵ هەریەک لە حسێن عەلی زاکر حسێن، محەمەد مەهدی زاکر حسێن، و سەید عادل حەیدەری، کە بەپێی وەزارەتی گەنجینە، لە دیارترین یاریدەدەرەکانی زەنجانین لە تۆڕی خۆدزینەوە لە سزاکاندا.

سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لەو بارەیەوە گوتی: "رێکارەکانی ئەمڕۆ ئەوە رووندەکەنەوە کە هەوڵەکانی دابینکردنی دارایی بۆ رژێمی ئێران بە بەکارهێنانی دراوە کریپتۆییەکان لە دەرەوەی دەسەڵاتی نووسینگەی کۆنترۆڵکردنی سەرمایە بیانییەکان (ئۆفاک) نین"، هەروەها هۆشداریدا کە: "ئەگەر پاڵپشتیی رژێمی ئێران بکەن، وەزارەتی گەنجینە سزاتان بەسەردا دەسەپێنێت".

بەگوێرەی بەیاننامەکە، زەنجانی لە ماوەی مانگەکانی حوزەیران و تەممووزی ئەمساڵدا پلاتفۆرمی "بیت بانک"ی بەکارهێناوە بۆ ئاسانکاریکردن لە گواستنەوەی سەدان ملیۆن دۆلار لە دراوی بیتکۆین بۆ سوپای پاسداران.

 
کاروان شوانی ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان