بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

مەسرور بارزانی و موحسین مەندەلاوی دۆخی گشتیی عێراقیان تاوتوێ کرد

مەسرور بارزانی و موحسین مەندەلاوی دۆخی گشتیی عێراقیان تاوتوێ کرد
سیاسی
کوردستان

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دهۆک پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەساسی عێراقی و شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەران کرد؛ لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی وڵات تاوتوێ کرا و جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ـی ئەیلوولی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە شاری دهۆک، پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەساسی عێراقی و شاندێکی یاوەری کرد کە لە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێکهاتبوو.

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی عێراق تاوتوێ کرا و جەخت لە پێویستی پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان پارت و لایەنە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، موحسین مەندەلاوی بەشداری ئاهەنگی ئاهەنگی دەرچوونی خولی حەوتەمی قوتابییانی زانکۆی ئەمریکیی کوردستان لە دهۆک کرد و گوتارێکی پێشکەش کرد.

 
 
دیجیتاڵ میدیا ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان