فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)، بەردەوامیی سەپاندنی گەمارۆی دەریایی بەسەر ئێراندا راگەیاند و رایگەیاند، لە دوای دەستپێکردنەوەی گەمارۆکە لە 14ـی تەمووزی رابردووەوە، رێڕەوی 104 کەشتیی بازرگانی گۆڕدراوە بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە پابەندبوونی تەواویان بە مەرجەکانی گەمارۆکەوە.
پێنجشەممە 17ـی ئەیلوولی 2026، فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ( سێنتکۆم) رایگەیاند، لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی رابردوودا و لە قۆناخی یەکەمی گەمارۆکەدا، ئەمریکا رێڕەوی 194 کەشتیی گۆڕیبوو و 9 کەشتیشی لەکارخستبوو، هەروەها لە تەممووزی رابردووەوە تا ئێستاش هێزەکانیان توانیویانە رێڕەوی 104 کەشتیی بگۆڕن.
هاوکات، چوارشەممەی رابردوو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند وڵاتەکەی لە قۆناخەکانی کۆتایی جەنگدایە لەگەڵ ئێران، پێی ناوەتە حەوتەمین مانگی خۆیەوە، رایگەیاند، تاران رێککەوتنی دەوێت.
کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز، رێڕەوێکی سەرەکییە بۆ تێپەڕبوونی نزیکەی پێنجیەکی نەوتی جیهان، بووەتە خاڵێکی ناکۆکیی بنەڕەتی لە دانوستانەکاندا ئامانج لێیان هێورکردنەوەی گرژییەکانە لەگەڵ تاراندا.
لەگەڵ بنبەستبوونی گفتوگۆکان بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک بە مەبەستی سەرلەنوێ کردنەوەی ئەو رێڕەوە ئاوییە، سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دووبارە پەنای بردووەتەوە بەر کارتی گوشاری ئابووریی لە سەپاندنی سزا و گەمارۆ دەریاییەکانی ئەمریکادا خۆی دەبینێتەوە.




