بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

مەسرور بارزانی: پشکی هەرێم کەمتر لە 14.14% بێت رەتیدەکەینەوە

مەسرور بارزانی: پشکی هەرێم کەمتر لە 14.14% بێت رەتیدەکەینەوە
سیاسی
کوردستان زانکۆی ئەمریکی دهۆک سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە نابێت کەمتر بێت لە 14.14%، جەختیش دەکاتەوە کە بە ناوی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە رەشنووسی پڕۆژەیاساکەیان ڕەتکردووەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 17ـی ئەیلوولی 2026، دەربارەی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد “ دووپاتمانکردووەتەوە رێژەی هەرێمی کوردستان بەگوێرەی ئەو راپرسییەی خۆیان کردوویانە، 14.14%ـە، ئەمەش جگە لەوەی کە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان هەژمار نەکراون، چونکە ئەگەر ئەو ناوچانە هەژمار کرابان رێژەکە زۆر لەوە زیاتر دەبوو.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جەختی لە هەڵوێستی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە و گوتی:هیچ رێژەیەک کەمتر لەو رێژەیە دادپەروەرانە نییە و بە ناوی ئەنجوومەنی وەزیرانیشەوە بە فەرمی ڕەتمانکردووەتەوە.

هەروەها لە وەڵامی پرسیاری، دەربارەی پێکهێنانی کابینەی نوێ، سەرۆکوەزیران رایگەیاند: هەرکاتێک لایەنەکان ئامادەبن بۆ پێکهێنانی حکوومەت ئێمە ئامادەین.

 

 
 
 
 

دیجیتاڵ میدیا ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان