بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

تیمی پارێزەران: لاهور شێخ جەنگی بە دادوەری گوت "دەتوانم سوڵح بکەم و نەیەمە دادگا"

تیمی پارێزەران: لاهور شێخ جەنگی بە دادوەری گوت "دەتوانم سوڵح بکەم و نەیەمە دادگا"
سیاسی
لاهور شێخ جەنگی
لاهور شێخ جەنگی
کوردستان لاهور شێخ جەنگی دادگا

 لە دانیشتنی ئەمڕۆی دادگادا گوتەی لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی و رێبوار حامید وەرگیراوە و سەرجەم تۆمەتەکانیان رەتکردووەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ـی ئەیلوولی 2026، دانیشتنی دادگا بۆ وەرگرتنی گوتەی لاهور شێخ جەنگی، پۆڵاد شێخ جەنگی و رێبوار حامید بەڕێوەچوو.

دوای تەواوبوونی دانیشتنەکە دانا تەقیەددین، گوتەبێژی تیمی پارێزەران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،  لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی و رێبوار حامید هەموو ئەو تۆمەتانەیان رەتکردووەتەوە کە خراونەتە پاڵیان.

گوتەبێژی تیمی پارێزەران باسی لەوە کرد، پۆڵاد شێخ جەنگی لە بەردەم دادوەردا گوتوویەتی، کوردی نازانێت، هەروەها باری تەندروستیی خراپ بووە و هۆشی لەدەستداوە، لەگەڵ ئەوەشدا داوای پارێزەری کردووە، بەڵام بۆی ئامادە نەکراوە.

لەبارەی گوتەکانی لاهور شێخ جەنگی، دانا تەقیەددین ئەوەی خستەروو، لاهوور شێخ جەنگی پێنج جار ئامادەی بەردەم دادگا بووە بۆ پاراستنی سەروەریی یاسا. هەروەها گوتوویەتی، "ئەمڕۆ دەمتوانی ئامادە نەبم و لە دەرەوەی دادگا بوومایە، دەمتوانی رێککەوتن (سوڵح) بکەم، بەڵام هاتوومەتە دادگا بۆ ئەوەی سەروەریی یاسا بپارێزم. بۆیە متمانەم نییە بەوەی دادوەر یان دادوەرەکان بتوانن ئەم کەیسە لە رووی یاساییەوە چارەسەر بکەن."

دانا تەقیەددین گوتی، لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا هیچ بڕیارێک نەدراوە و دانیشتنەکە بۆ رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، 20ــی ئەیلوول دواخراوە. هاوکات رەخنەی لە رێکارەکانی دادگا گرت و روونی کردەوە، داواکارییان پێشکەش کردووە بۆ هێنانی تۆماری کامێراکانی چاودێری و چەندین بەڵگەی دیکە، بەڵام وەڵام نەدراونەتەوە.

گوتەبێژەکەی تیمی پارێزەران ئاماژەی بەوە دا، دانیشتنی چوارەمی دادگا وەک سیناریۆیەک بووە، چونکە رێگە بە چەندین رۆژنامەنووس دراوە رووماڵی بکەن، بەڵام لە دانیشتنی پێنجەمدا رێگە بە هیچ رۆژنامەنووسێک نەدراوە ئامادە بێت و دادگاش وەڵامی هۆکاری ئەو جیاوازییەشی نەداوەتەوە.

 

 

 
 
 
دیجیتاڵ میدیا ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان