پەیمانگەی ئاماری تورکیا رایگەیاند، عێراقییەکان لە مانگی ئابدا لە ریزبەندی چوارەمی ئەو بیانییانەدا بوون کە زۆرترین خانووبەرەیان لە تورکیا کڕیوە. ئەم ئامارانە بۆ پێوانەکردنی کڕینی موڵک لەلایەن بیانییەکانەوە بەپێی نەتەوەکان تەرخانکراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 17ـی ئەیلوولی 2026، پەیمانگەی ئاماری تورکیا لە راگەیەندراویکدا ئاشکرایکردووە، رووسییەکان بە کڕینی 343 خانوو پلەی یەکەمیان بەدەستهێناوە، ئۆکرانییەکان بە 147 خانوو لە پلەی دووەم و ئێرانییەکان بە 140 خانوو لە پلەی سێیەمدا هاتوون. هەروەها عێراقییەکانیش بە کڕینی 138 خانوو و دوو موڵکی بازرگانی، لە پلەی چوارەمدان.
پەیمانگەی ئاماری تورکیا ئاماژەی بەوەش داوە، هاووڵاتییانی فەڵەستین 45 خانوو و 5 موڵکی بازرگانی، هەروەها جەزائیر ییەکان 28 خانوو و یەک موڵکی بازرگانییان کڕیوە. لەو نێوەندەدا میسریی و سعوودییەکان هەر یەکەیان 36 خانوویان کڕیوە، لەگەڵ ئەوەشدا سعوودیە 3 موڵکی بازرگانیشی لە تورکیا کڕیوە.
کۆی گشتیی فرۆشی خانووبەرەی تورکیا بە بیانییەکان لە مانگی ئابدا گەیشتووەتە 1,949 خانوو و 88 موڵکی بازرگانی.




