بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

گواستنەوەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا گەڕایەوە دۆخی پێشوو

گواستنەوەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا گەڕایەوە دۆخی پێشوو
گشتی
کوردستان

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 17ـی ئەیلوولی 2026، لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبا رایگەیاند؛ پرۆسەی گواستنەوەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بەرەو ئاساییبوونەوە چوو. ئەم هەنگاوە بە هەوڵی هەردوو وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای دانەگاز هاتووەتە دی.

وەزارەتی کارەبا روونیشی کردەوە، بەهۆی ئەم رێکارانەوە، لە چەند کاتژمێری رابردوودا 1400 مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی کارەبای نیشتمانی گەڕایەوە و دۆخی کارەبا بەرەو ئاساییبوونەوە دەچێت.

بەرەبەیانی دوێنێ چوارشەممە (16ـی ئەیلوولی 2026)، کۆمپانیای دانەگاز بە بڕی 220 ملیۆن پێ سێجا، کە دەکاتە رێژەی 36%ـی هەناردەی کێڵگەکە، گازی کەمکردەوە. ئەم کەمکردنەوەیە کاریگەرییەکی خێرای لەسەر وێستگەکانی کارەبا دروستکرد و بووە هۆی دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنان بە بڕی نزیکەی 1000 بۆ 1300 مێگاوات.

دوای دروستبوونی کێشەکەش، هەر دوێنێ پڕۆژەی رووناکی و وەزارەتی کارەبا رایانگەیاند؛ لە پەیوەندیی بەردەوامدان لەگەڵ دانەگاز و پرۆسەی زیادکردنەوەی گازەکە دەستیپێکردووەتەوە. هاوکات پێشبینیشیان کردبوو کە لە ماوەی 6 بۆ 8 کاتژمێردا کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا زیاد بکات و بگەڕێتەوە بارودۆخی پێش دابەزینی گازەکە.

 
 
 
 
 
لاڤین عومەر ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان