بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

ئەمریکا فەڵەستینییەکان بەهۆی پێشێلکردنی بەڵێنەکان سزا دەدات

ئەمریکا فەڵەستینییەکان بەهۆی پێشێلکردنی بەڵێنەکان سزا دەدات
سیاسی
جیهان سەپاندنی سزا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە کۆنگرێسی راگەیاندووە، رێکخراوی رزگاریخوازی فەڵەستین و دەسەڵاتی فەڵەستینی لە جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەدا شکستیان هێناوە، کە لە "یاسای پابەندبوونی بەڵێنەکانی رێکخراوی رزگاریخوازی فەلەستین"ـی ساڵی 1989 و "یاسای بەڵێنەکانی ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست"ـی ساڵی 2002 دا هاتوون.

ئەو شکستە پەیوەستە بە دەستپێکردن و پاڵپشتیکردنی کردەیەک لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکاندا، کە پێچەوانەی پابەندبوون بە بڕیارەکانی 242 و 338ـی ئەنجوومەنی ئاسایشە. هەروەها نێودەوڵەتیکردنی ململانێی ئیسرائیل و فەڵەستین لە رێگەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و دادگای دادی نێودەوڵەتی، لەگەڵ هەوڵدان بۆ تێپەڕاندنی دانوستانەکان بە ئامانجی بەدەستهێنانی دانپێدانانی یەک لایەنە و بەردەوامبوون لە پێدانی مووچە بە ئەنجامدەرانی کردەی تیرۆریستی و بەرزنرخاندنی تیرۆر لە راگەیاندنە گشتییەکان و کتێبە خوێندنگەییەکاندا، بەشێکی دیکەی ئەو هۆکارانەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختیکردەوە، وەک دەرەنجامی ئەو شکستە لە چاکسازی و ئەو چالاکییانەی هەوڵەکانی ئاشتی لاواز دەکەن، واشنتن ئەو سزایانە درێژ دەکاتەوە کە ڤیزا لە ئەندامانی رێکخراوی رزگاریخوازی فەڵەستین و بەرپرسانی دەسەڵاتی فەلەستینی قەدەغە دەکات. ئەم بڕیارەش بەپێی بەشی 604(a)(1)ـی یاسای MEPCA دراوە.

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەو لێخۆشبوونە کارایەی بۆ ئەو کارمەندانە هێشتووەتەوە کە لە نوێنەرایەتیی رێکخراوی رزگاریخوازی فەلەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان کار دەکەن. وەزارەتەکە روونیکردەوە، لە بەرژەوەندیی نیشتمانیی ئەمریکادایە لێکەوتە بسەپێنێت و رێکخراوی رزگاریخوازی فەلەستین و دەسەڵاتی فەلەستینی لەسەر بەرزنرخاندنی تیرۆر بەرپرسیار بکات.

 
لاڤین عومەر ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان