بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

وەزیری بەرگریی تورکیا: پڕۆسەی ئاشتی برایەتیی هەزار ساڵە پتەوتر دەکات

وەزیری بەرگریی تورکیا: پڕۆسەی ئاشتی برایەتیی هەزار ساڵە پتەوتر دەکات
سیاسی
تورکیا پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا

وەزیری بەرگریی تورکیا رایدەگەیەنێت، پڕۆسەی ئاشتی دەستکەوتە ئەمنییەکان دەپارێزێت و توندوتیژی لە رۆژەڤی وڵات دەردەکات، جەختیش دەکاتەوە کە بەهێزکردنی بەرەی ناوخۆ پێگەی نێودەوڵەتیی تورکیا بەهێزتر دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 16ـی ئەیلوولی 2026، یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا، لە لێدوانێکدا تیشکی خستە سەر هەنگاوەکانی وڵاتەکەی بۆ چەسپاندنی ئارامی و رایگەیاند "پڕۆسەی ئاشتی دەستکەوتە ئەمنییەکان دەپارێزێت، برایەتیی هەزار ساڵە بەهێز دەکات و توندوتیژی لە کارنامەی وڵات دەردەکات."

دەربارەی زەمینەسازیی یاساییش بۆ ئەم هەنگاوە، یەشار گولەر گوتی "بۆ دەستەبەرکردنی بنەمای یاسایی بۆ ئەم پڕۆسەیە، پەرلەمانمان بە زۆرینەیەکی دەنگی یەکجار گەورە، یاسای بەهێزکردنی تەبایی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی دەرکرد و بەمەش هەنگاوێکی مێژوویی نا."

وەزیری بەرگریی تورکیا کاریگەریی ئاشتیی ناوخۆیی لەسەر پێگەی دەرەکی روونکردەوە و ئاماژەی بەوە دا "بێگومان کاتێک تورکیا بەرەی ناوخۆی خۆی بەهێز بکات و ئارامی و یەکڕیزیی کۆمەڵایەتی مسۆگەر بکات، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش دەبێتە خاوەنی قسە و بڕیار و پێگەکەی کاریگەرتر دەبێت؛ هەر بۆیە لەم بوارەدا بەرپرسیارێتییەکی گەورە دەکەوێتە سەر شانی هەمووان."

 یەشار گولەر جەختی لە گرنگیی بەدەمەوەچوونی هاووڵاتییان و وریایی ئەمنی کردەوە و گوتیشی "پێویستە گوێ لە داواکاریی هاووڵاتییانمان بگرین و بگەینە لایەنە پەیوەندیدارەکان، هەروەها بەرامبەر هەر جۆرە یاری و هەوڵێکی تێکدەرانەش پێویستە هەمیشە وریایی و چاوکراوەیی تەواو هەبێت."

 
دیجیتاڵ میدیا ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان